Accessibility links

بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا مۆڵەتی دا بە وەرگرتنی چوارەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ تەمەنەکانی 50 ساڵ و گەورەتر


ڕێگە بە پێدانی دەرزی چوارەمی ڤاکسینی Pfizer و Mauderne درا بۆ کەسانی تەمەن 50 ساڵ یان سەروو ئەم تەمەنە.

پێشتر دەرزی چوارەم تەنها ڕێپێدراو بوو بۆ ئەو کەسانەی کە تەمەنیان 12 ساڵ یان زیاترە، وە ئەو کەسانەشی کە بە سەختی گرفتی کەمی سیستمی بەرگری جەستەیان هەیە.

سەنتەرەکانی ئەمەریکا بۆ بەرەنگاربوونەوە و کۆنتڕۆڵی نەخۆشیەکان بیر لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا ناکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت دەرزی چوارەم وەربگرن دەبێت بەلایکەمەوە چوار مانگ دوای وەرگرتنی دەرزی پێشوتری بەهێزکەر وەریبگرن.

ئەم لێدوانەی بەڕێوبەەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا لە کاتێکدا دێت کە حاڵەتەکانی COVID-19 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە دوای شەپۆلی زستانەی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆنەوە لە کەمبوونەوەدایە.

هەرچۆنێک بێت جۆری ڤایرۆسی BA.2 لە ئەوروپا و ئەمەریکا لە بڵاوبوونەوەدایە.

نزیکەی دوو لەسەر سێی ئەمەریکایەکان بە تەواوەتی ڤاکسینیان وەرگرتووە، واتە دوو دەرزی لە ڤاکسینی فایزەر یان مۆدێرنا یان یەک دەرزی لە ڤاکسینی جۆنسنیان وەرگرتووە، تەنها نیوەی ئەوانەی کە شیاون یەکەم دەرزی ڤاکسینی بەهێزکەریان وەرگرتووە.

لە کاتێکدا ڤاکسینەکان بە تەواوەتی لە ئاستێکی بەرفراواندا ڕێگرییان لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن نەگرتووە، بەرپرسانی تەندروستی دەڵێن کە ئەو ڤاکسینانە یارمەتی توشبووەکانی داوە کە توشی نەخۆشی مەترسیدار نەبن یان گیان لەدەست نەدەن.

هەروەها حکومەت لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە دەکات کە ڕێگە بدات بە وەرگرتنی دەرزی چوارەم بۆ هەموو کەسێک لە پایزدا کە ڕەنگە ژمارەی حاڵەتەکان جارێکی دیکە بەرزببنەوە.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG