Accessibility links

بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێتە هۆی داخستنی گەورەترین شاری چین


بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری شانگهای چین، بەرپرسانی ئەو شارە دەستیان دایە کەرەنتینکردنی ئەو شارە کە دانیشتووانەکەی 26 ملیۆن کەسە.

داخستن و کەرەنتینکردنی دەستبەجێی شاری شانگهای کە لە درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممەدا لەلایەن بەرپرسانی ئەو شارەوە ڕاگەیەندرا، کە لە دوو قۆناغدا و بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ بەڕێوەدەچێت.

ئەمە گەورەترین و درێژترین داخستن و کەرەنتیکردنی شاری شانگهایە لەوەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆناوە و نرخی کاڵاکان بەهۆی ترس لە سنووردارکردنی زیاتر دابەزیووە.

ئەو داخستنە گەورەیە و دەرئەنجامە ئابوورییەکانی لە ناوەندی دارایی چیندا بەرپرسانی ناوخۆیشی تووشی سەرسوڕمان کردووە، چونکە تا دوو ڕۆژ پێش ئێستا پێشبینی سنووردارکردنی ئەو ئاستەیان بۆ شارەکە نەدەکرد.

ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین بەپێی ستانداردە جیهانییەکان کەمە، بەڵام ئەو وڵاتە ماوەیەکە بە قورسی کار بۆ گەیاندنی ژمارەی حاڵەتەکان بۆ سفر دەکات.

شاری شانگهای ڕۆژی یەکشەممە 3450 حاڵەتی تووشبونی بێ نیشانەی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمار کرد کە ئەمەش نزیکەی لەسەدا 70ی هەموو حاڵەتەکانی ئەو وڵاتەیە.

شانگهای لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕایگەیاند کە توانای تاقیکردنەوەی ڕۆژانەی نزیکەی 3 ملیۆن کەسی هەیە، بەڵام پزیشکێکی بەرپرس لە یەکێک لە ناوەندەکانی کەرەنتینی ئەو وڵاتەدا هۆشداری داوە لەوەی کە ڕەنگە ئەمە بەس نەبێت بۆ زاڵبوون بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG