Accessibility links

کەمبوونەوەی ڕێژەی جگەرەکێشان لەنێو ئەمەریکاییەکاندا


لە یەکەم ساڵی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا ڕێژەی بەکارهێنانی خواردنەوە حکولییەکان و بەکارهێنانی دەرمانی ڕێگەپێنەدراو لە نێو ئەمەریکاییەکاندا زیادیکرد، بەڵام ڕێژەی جگەرەکێشان کەمبووەوە.

ڕێژەی جگەرەکێشان لە نێو ئەمەریکاییەکان لە ساڵی 2020 دا دابەزی بۆ نزمترین ئاست. بە پێی زانیارییەکانی ئەو ڕاپرسییەی لەلایەن نێوەندەکانی کۆنترۆڵکردن و ڕێگری کردن لە نەخۆشییەکان (CDC) بڵاو کراوەتەوە لە هەر 8 کەسێک 1 کەس گوتویەتی جگەرە دەکێشێت.

بە پێی ڕاپۆرتەکەی CDC بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنیش لە نێو خەڵکیدا کەمبووەتەوە.

کاربەدەستانی CDC هەڵمەتەکانی تەندروستی گشتی و ڕێبازەکان بەهۆکاری ئەو دابەزینە دادەنێن، بەڵام شارەزایانی دەرەوەی ئەو نێوەندانە دەڵێن گرانبوونی نرخی جگەرەو گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان بەهۆی پەتاکەوە ڕەنگە هۆکاری سەرەکی بن.

مێگن ڕۆبێرتس لێکۆڵەر لە زانکۆی ئۆهایۆ کە سەرنجی لەسەر بەکارهێنانی جگەرەیە لە نێو گەنجەکان و نەوجەوانان دەڵێت " هەندێک کەسی کە تەنها لەگەڵ هاوڕێکانیاندا جەگەرەیان دەکێشا، چیتر ئەوەیان نەمابوو."

ڕۆبێرتس دەشڵێت هۆکارێکی تریش ئەوە بووە کە دایکان و باوکان هەمیشە لەگەڵ منداڵەکانیان لە ماڵەوە بوون. هەندێک کەسیش ڕەگە پاش ئەو ڕاپۆرتانە تەرکیان کردبێت کە دەڵێن بەکارهێنانی جگەرە لە پاش کۆرۆنا ڕەنگە ببێتە هۆی گرفتی زیاتری تەندروستی.

ڕاپۆرتەکەی CDC لەسەر بنەمای ئەو ڕاپرسییە بووە کە زیاتر لە 31 هەزار ئەمەریکایی تەمەن 18 ساڵ و سەروتر بەشدارییان تێدا کردووە، لە ئەنجامی ئەو ڕاپرسییە دەرکەوتووە %19 ی ئەمەریکاییەکان لە ساڵی 2020 جگەرەیان کێشاوە، ئەم ڕێژەیەش بە بەراورد لەگەڵ %21ی ساڵی 2019 دابەزیوە.

لە ئێستادا ڕێژەی بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنیش دابەزیوە بۆ 3.7%ڕێژەیە پێش پەتاکە %4.5 بوو.

کاربەدەستانی تەندروستی لەمێژە بەکارهێنانی جگەرە بە هۆکاری سەرەکی شێرپەنجەی سییەکان، نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشک دادەنێن.

لە ساڵی 1965 دا %42 ی ئەمەریکاییەکان جگەرەیان دەکێشا.

بە تێپەڕبوونی کات ڕێژەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لەبەر چەند هۆکارێک دابەزی، لەوانەشدا دانانی باج لەسەر جگەرە، قەدەغە کردنی جگەرەکێشان لە شوێنی کار و رێستورانتەکان. بەڵام هەندێک لە شارەزایان دەڵێن هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی ئەمدواییانە بەرزبوونەوەی نرخەکەیەتی.

XS
SM
MD
LG