Accessibility links

کرێملن دەڵێت هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاو لە گفتووگۆکانی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیادا بەدەست نەهاتووە


کرێملین ڕۆژی دووشەممە گوتی هێشتا وتووێژی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا هیچ پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بەدەست نەهێناوە.

مۆسکۆ کیێڤ تاوانبار دەکات بە وەستاندنی گفتوگۆی ئاشتی بە پێشکەشکردنی ئەو پێشنیارانەی لەلایەن مۆسکۆوە قبوڵ ناکرێت. ئۆکرانیا گوتوویەتی دەیەوێت وتووێژ بکات بەڵام نە تەسلیم دەبێت و نە هەڕەشەکانی ڕووسیای قبوڵە.

دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرێملین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قسەی بۆ پەیامنێران کرد و گوتی کە هێشتا پێویستە پێشکەوتنی ئەرێنی لە گفتوگۆکاندا بەدەست بێت، بۆ ئەوەی ببێتە بنەمایەک بۆ کۆبوونەوەی گونجاو لە نێوان سەرۆک ڤلادیمیر پوتن و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی.

پیسکۆڤ گوتی "بۆ ئەوەی قسە لەسەر کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆک بکەین، دەبێت کاری ناوخۆی بۆ ئەنجام بدرێت، و تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێک نە هاتووەتە دی."

پێسکۆف هەروەها دووپاتی کردەوە کە ڕووسیا زیاتر لە دانوستانکارانی ئۆکرانی ئامادەیی نیشانداوە بۆ کارکردن بۆ بەرەو پێشچوونی گفتوگۆکان.

گوتیشی "ئەو وڵاتانەی کە دەتوانن، دەبێت کاریگەری خۆیان بەسەر کیێڤ بەکاربێنن، بۆ ئەوەی زیاتر هاوکار و بونیاتنەر بێت لەو گفتوگۆیانەدا."

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG