Accessibility links

بەهۆی بۆردومانەکانی سەر ناوچەیەکی کیێڤەوە لانی کەم 8 کەس کوژراون


جێبەجێکاری گشتی ئۆکرانیا درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممە بۆردومانەکان شوێنێکی دانیشتوانیان لە ناوچەی پۆدیلی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا کردە ئامانج و لانی کەم هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە.

سەرۆکی شارەوانی شارەکە ڤیتالی کلیسچکۆ وتی " بەپێی ئەو زانیارییانەی ئێستا لەبەردەستماندایە، کۆمەڵێک خانوو و یەکێک لە ناوەندەکانی بازاڕکردن کراونەتە ئامانج."

وتیشی تیمەکانی فریاکەوتن لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرێکی گەورەدا بوون لە ناوەندی بازاڕکردنەکە، وردەکارییەکانی دیکە هێشتا دەبێت پشتڕاست بکرێنەوە. دەزگای فریاکەوتنی خێرای شاری کیێڤ وتی چوار کەس کوژراون.

ڕۆیتەرز نەیتوانیوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ ئەو ژمارانە پشتڕاست بکاتەوە.

داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بووەتە هۆی کوژرانی هەزاران کەس و ئاوارەبوونی زیاتر لە 3 ملیۆن هاوڵاتی مەدەنی ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG