Accessibility links

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل دەڵێت بۆشایی گەورە ماونەتەوە لە هەوڵەکان بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل نەفتاڵی بێنێت
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل نەفتاڵی بێنێت

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل نەفتاڵی بێنێت کە هەوڵیداوە نێوەندگری بکات لە کۆتایی هێنان بە ململانێکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا، ڕۆژی دووشەممە وتی سەرەڕای ئەوەی هەندێک بەرەوپێشچوون هەن بەڵام بۆشایی گەورە ماونەتەوە لەنێوان ئۆکرانیا و ڕووسیادا.

بێنێت دەڵێت " هێشتا زۆری ماوە، چونکە هەندێک بابەت هەن ناکۆکییان لەسەرە، هەندێکیان سەرەکین."

وتیشی " ئیسڕائیل لەگەڵ هاوڕێکانماندا لە جیهان بەردەوام دەبێت لە دروستکردنی پردێک لەنێوان هەردوولادا بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکە."
جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتارێکی پێشکەشی پەرلەمانی ئیسڕائیل کرد و تیایدا داوای لە ئیسڕائیل کرد پشتیوانی لە وڵاتەکەی بکات و چەکی بەرگری بنێرێت بۆ ئۆکرانیا.

وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل یائیر لاپیدیش وتی ئیسڕائیل " چەند بتوانێت " یارمەتی ئۆکرانییەکان دەدات.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


XS
SM
MD
LG