Accessibility links

ئۆکرانیا داوای ڕووسیای بۆ بەدەستەوەدانی شاری گەمارۆدراوی ماریوپول ڕەتکردەوە


ئۆکرانیا داوای ڕووسیای ڕەتکردەوە بۆ بە دەستەوەدانی شاری گەمارۆدراوی ماریوپول کە ڕۆژی دووشەممە ڕووسیا دوا وادەی بە ئۆکرانیادا، چونکە هێزەکانی ڕووسیا بۆردومانی زیاتریان بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا ئەنجامدا.

ئیرینا ڤێرێشچوک جێگری سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا ئەو داواکارییەی ڕووسیای ڕەتکردەوە و گوتی ڕووسیا دەبێت ڕێڕەوی مرۆیی بکاتەوە بۆ ئەوەی خەڵک بتوانن ماریوپول بەجێبهێڵن.

ڤێرێشچوک بە ئاژانسی هەواڵی ئۆکرانی پراڤدای ڕاگەیاند "هیچ قسەیەک لە خۆبەدەستەوەدان و دانانی چەک ناکرێت. ئێمە پێشتر لایەنی ڕووسیمان لەو بارەیەوە ئاگادار کردۆتەوە."

بەپێی ئاژانسی هەواڵی (ڕیا )ی حکومەتی ڕووسیا، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەی وەک دوا وادە دیاریکرد بۆ سوپای ئۆکرانیا تا شارەکە بەدەستەوە بدەن.

شەوی ڕابردووش، ڕووسیا بۆردوومانی مۆڵێکی کرد لە ناو بازاڕێکی شاری کیێڤ و بەلایەنی کەم چوار کەس کوژران.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند شەڕێکی قورس لە باکوری کیێڤ ئەنجام دراوە، بەڵام گوتی پێشڕەوییەکانی ڕووسیا بەرەو پایتەخت وەستاوە و زۆربەی هێزەکانی ڕووسیا هێشتا زیاتر لە 25 کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەکەوە دوورن.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکیدا کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاوکرایەوە بە پەیامنێری سی ئێن ئێن فەرید زەکەریای ڕاگەیاند کە شکستهێنان لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دانوستانکار لەگەڵ ڕووسیا " مانای ئەوە دەگەیەنێت کە ئەمە سێیەم جەنگی جیهانییە."

XS
SM
MD
LG