Accessibility links

زیاتر لە 3.3 ملیۆن کەس لە ئۆکرانیا هەڵاتون و 6.5 ملیۆن لە ناوخۆی وڵاتدا ئاوارە بوون


ڕۆژی شەممە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند هەتا ئێستا بەهۆی داگیرکارییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیاوە زیاتر لە 3 ملیۆن و 300 هەزار کەس کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات ، لە کاتێکدا بڕوادەکرێت نزیکەی 6 ملیۆن و 500 هەزار کەسیش لەنێو وڵاتەکەدا ئاوارە بوون.

ئاژانسی کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) دەڵێت لەو کاتەوەی شەڕەکە لە 24 ی مانگی 2 دەستیپێکردووە 3 ملیۆن و 328 هەزار و 692 کەس هەڵاتوون بۆ وڵاتانی دراوسێ تەنها لە ڕۆژی هەینی 58 هەزار کەس زیاتر ڕۆشتوون.

بەرپرسی ئاژانسی UNHCR فلیپۆ گراندی ڕایگەیاند " خەڵکی بەردەوام هەڵدێن چونکە لە بۆمبەکان، هێرشە ئاسمانییەکان و وێرانکارییەکان دەترسن."

ئەو گوتیشی " یارمەتی گەرنگە بەڵام ترسەکە ڕاناگرێت. تەنها ڕاگرتنی شەڕەکە دەتوانێت ئەم کارە بکات."

نزیکەی % 90 ی ئەوانەی هەڵاتوون ژن و منداڵن. پیاوانی ئۆکرانی تەمەن 18 بۆ 60 ساڵانی کە ڕێگەپێدراون بۆ چوونە ناو لەشکرەوە ناتوانن بڕۆن.

ڕێکخراوی نێونەتەوەیی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە IOM لە ڕۆژی چوارشەممە گوتی نزیکەی 162 هەزار پەنابەری کە ئۆکرانیا وڵاتی دووهەمیان بووە هەڵاتوون.

ملیۆنان کەسی تریش لە ماڵەکانی خۆیان هەڵاتوون بەڵام هەر لە نێو ئۆکرانیا ماونەتەوە. IOM دەڵێت نزیکەی 6 ملیۆن و 48 هەزار کەس بڕوادەکرێت لە ناوخۆی وڵاتدا ئاوارە بووبن.

بەر لەم شەڕە ڕیژەی دانیشتوانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی 37ملیۆن کەس بوون جگە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی جوداخوازانی سەر بە ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە و هەرێمی کریمیایی کە ڕووسیا لکاندی بەخۆیەوە.

زۆرترین ڕێژەی پەنابەرانی کە بەهۆی داگیرکارییەکانی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا هەڵاتوون ڕوویان لە وڵاتانی پۆڵەندا، هەنگاریا و سلۆڤاکیا کردووە.


XS
SM
MD
LG