Accessibility links

دیپلۆماتان لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وتارەکەی لاڤرۆڤ بایکۆت دەکەن


لە میانەی وتارەکەی ڕۆژی سێشەممەی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەیەک لە دیپلۆماتکاران چوونە دەرەوە، ئەمەش پاش ئەوەی لە کۆنفرانسی چەکداماڵینیشدا بە هەمانشێوە بایکۆتی وتارەکەی کرا.

ڕۆژنامەوانێکی ئاژانسی دەنگوباسی فرانس پرێس ڕایگەیاند دیپلۆماتکارەکان وەکو ناڕەزایی دەربڕینێک بەرامبەر بە داگیرکارییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، ژوورەکەیان بەجێهێشت کاتێک وتارە تۆمارکراوەکەی سەرگێ لاڤرۆڤ دەستیپێکرد.

باڵیۆزی ئۆکرانیا لە ئەنجومەنەکە یۆڤینیا فلیپینکۆ ،کە یەکەم کەس بوو بچێتە دەرەوە، بەو خەڵکەی کە لە دەوری ئاڵایەکی گەورەی ئۆکرانیا لە دەرەوەی هۆڵەکە کۆببونەوە ڕاگەیاند " زۆر سوپاستان دەکەم بۆ ئەوەی بەم شێوە جوانە پشتیوانی خۆتان بۆ ئەو ئۆکرانیانە دەربڕی کە شەڕ بۆ پاراستنی سەربەخۆیی خۆیان دەکەن."

باڵێۆزی فەرەنسا ژهۆم بونافونت گوتی " هەر داگیرکارییەک پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ پێکدێنێت، پێشێلکاری گەورە و زیانە مەدەنییەکان."

ئە گوتیشی " گرنگە کە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ بەم چوونە دەرەوەیە نیشانی بدات لەگەڵ ئۆکرانیا و خەڵکی ئۆکرانیادایە."

ئەم هەڵوێستە کەمتر لە یەک کاتژمێر پاش ئەوە بوو کە دیپلۆماتان هۆڵێکی نزیکیان لە بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەوروپا لە ژنێڤ چۆڵ کرد کتێک وتارێکی تری تۆمارکراوی لاڤرۆڤ بۆ کۆنفرانسەکە لەسەر چەکداماڵین دەستیپێکرد. لە دەرەوەی هۆڵەکە دیپلۆماتەکان لە بەردەم ئاڵایەکی ئۆکرانیا کۆبونەوەو بە دەنگی بەرز چەپلەیان لێدەدا. دەنگی چەپڵەکان لە نێو هۆلەکەش دەبیسترا کاتێک وتارەکەی لاڤرۆڤ بەردوام بوو و تەنها دیپلۆماتی چەند وڵاتێک لە نێو هۆڵەکە مابوونەوە کە بریتی بوون لە یەمەن، سوریا، ڤیزوێلا و تونسیا.


XS
SM
MD
LG