Accessibility links

بەهۆی بۆردومانەکانی ڕووسیاوە 70 سەربازی ئۆکرانیا کوژراون


ইউক্রেনের খারকিভে রাশিয়ান সৈন্যদের সাথে যুদ্ধে একটি রাশিয়ান সাঁজোয়া যান পুড়িয়ে দেয় ইউক্রেনীয় বাহিনী। ২৭ ফেব্রুয়ারী, ২০২২, রবিবার।

بەرپرسانی ئۆکرانیا دەڵێن بەهۆی هێرشێکی موشەکی ڕووسیاوە زیاتر لە 70 سەربازی وڵاتەکە کوژراون و دەیان هاوڵاتی مەدەنی دیکەش بوونەتە قوربانی، هێرشەکەشی بە " ڕەفتارێکی دڕندانەی ڕووسیا " ناودێرکرد، هاوکات کاروانێکی سەربازیی گەورەی ڕووسیا نزیکی کیێڤی پایتەخت بووەتەوە.

بەرگرییەکانی ئۆکرانیا تاوەکو ئێستا ڕێگەیان نەداوە ئەوەی سەرۆکی ڕووسیا ویستوویەتی دەستی بکەوێت. کۆمپانیای مانگی دەستکردی ماکساری ئەمەریکا دەڵێت هێزەکانی ڕووسیا بۆ ئەوەی بچنە کیێڤەوە، کاروانێکی گەورەی ئوتومبێلە سەربازییە زریپۆشەکان و تانک و کەلوپەلە سەربازییەکانی کۆکردۆتەوە و بەرەو کیێڤ دەجوڵێن.

وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا لە زاری هەواڵگری سەربازیی وڵاتەکەوە بڵاویکردەوە " پێشڕەوییەکانی ڕووسیا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا پێشکەوتنێکی کەمی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش بەهۆی قورساییەکانی ئەرکە لۆجیستیەکانیەوە." ئاماژەشی بەوەدا ڕووسیا بەکارهێنانی تۆپهاوێژەکانی زیاتر کردووە.

وتی " بەکارهێنانی تۆپهاوێژەکان لە ناوچەکانی دانیشتواندا زۆر زیادیکردووە و مەترسی کەوتنەوەی زیانی گیانی لەنێو هاوڵاتیانی مەدەنیدا زیاتر کردووە."

هێزەکانی ڕووسیا لە چەند بەرەیەکەوە هێرش دەکەن، بەرپرسانی ئۆکرانیا وتیان خارکیڤ بۆردومان دەکرێت کە دووەم گەورەترین شاری ئۆکرانیایە و دەیان هاوڵاتی مەدەنی تیایدا کوژراون.

وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ئۆلێکسی ڕێزنیکۆڤ وتی " هێرشە موشەکییە دڕندانەکان و هێرشی سیستمی موشەکە جۆراوجۆرەکان بۆ سەر شارە ئاشتیخوازەکان بەڵگەن لەسەر ئەوەی ئەوان چیتر ناتوانن شەڕ لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیادا بکەن."

فەرمانڕەوای ناوچەکانی ئۆکرانیا وتی ڕۆژی دووشەممە نزیکەی 70 سەربازی ئۆکرانیا بەهۆی بۆردومانەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی لە شارۆچکەی ئۆختریکای نێوان خارکیڤ و کیێڤ کوژراون.

بەرپرسانی باڵای ئۆکرانیاش دەڵێن 5,710 سەربازی ڕووسی کوژراون و 29 فڕۆکەی ڕووسی خراونەتە خوارەوە و 198 تانکیش تێک شکێندراون.

هێشتا نەتوانراوە دەستبەجێ ئەو ژمارانە بەشێوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاست بکرێنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG