Accessibility links

بەرپرسی خارکیڤ دەڵێت موشەکەکانی ڕووسیا ناوچەکانی دانیشتوان و بینای بەڕێوبەرایەتیەکان دەکەنە ئامانج


سەرۆکی ناوچەی خارکیڤ ئۆلیگ سینیگوبۆڤ وتی موشەکەکانی ڕووسیا ناوەڕاستی شارەکەیان کردۆتە ئامانج، ناوچەکانی دانیشتوان و بینای بەڕێوبەرایەتیەکانیان کردۆتە ئامانج.

وتیشی ڕووسیا موشەکی گراد و موشەکی کروزی دژی خارکیڤ بەکارهێناوە و بەرگریی شارەکە هێشتا خۆی ڕاگرتووە، وتیشی " ئەم جۆرە هێرشانە کۆمەڵکوژی گەلی ئۆکرانیایە، تاوانێکی جەنگە دژی دانیشتوانی مەدەنی."

ڕووسیا دەڵێت کارەکانی لە ئۆکرانیا " ئەرکێکی سەربازیی تایبەتن " کە ئامانج لێی داگیرکردن نیە بەڵکو لەناوبردنی توانا سەربازییەکانی ئۆکرانیایە لە باشووری ڕووسیا و لەناوبردنی ئەو ئۆکرانییانەی کە وەکو ڕووسیا خۆی دەڵێت " نەتەوە پەرستی مەترسیدارن."



سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG