Accessibility links

قەتەڕ: مەحاڵە بەم نزیکاتە جێگرەوەی گازی سروشتی ڕووسیا بۆ ئەوروپا هەبێت


وەزیری وزەی قەتەڕ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند؛ نە قەتەڕ و نە هیچ وڵاتێکی دیکە توانای ئەوەی نییە بۆرییەکانی دابینکردنی گازی سروشتی ڕووسیا بۆ ئەوروپا جێگۆڕکێ پێبکەن، ئەگەر بەهۆی ناکۆکی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیاوە بارودۆخەکە تێکچوو.

سەعد ئەلکەعبی ئەوەشی خستەڕوو لەبەرئەوەی زۆربەی ئەو بڕەی کە قەتەڕ دابینی دەکات بۆ گرێبەستە درێژ خایەنەکان بە زۆری بۆ کڕیارە ئاسیاییەکان تەرخانکراون، بەڵام ئەو بڕەی کە دەتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ ئەوروپا ناتوانێت لە سەدا 10 بۆ لەسەدا 15 تێپەڕێنێت.

لێدوانەکانی کەعبی نیگەرانییەکانی سەبارەت بە ئاسایشی ئەوروپا بۆ دابینکردنی گاز نوێکردەوە لە کاتێکدا گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە رۆژی سێشەممەدا تاویسەندووە پاش ئەوەی مۆسکۆ فەرمانی سەربازی دەرکرد بۆ دوو هەرێمی جوداخوازی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

کەعبی بە رۆژنامەوانەکانی ڕاگەیاند " پێموایە رووسیا لە سەدا 30 بۆ 40٪ ی پێداویستیەکان بۆ ئەوروپا دابیندەکات، یەک وڵات نییە کە بتوانێت شوێنی ئەم بڕە پڕبکاتەوە و هیچ توانایەک نییە بۆ دابینیکردنی گازی سروشتی."

وتیشی "زۆربەی گازی سروشتی پەیوەندی هەیە بە گرێبەستە درێژخایەنەکان و زۆر ڕوونە بۆ کوێ دابیندەکرێت. کەواتە، گۆڕینی ئەم بڕە بەو خێرایی مەحاڵە."

ئەمەریکا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ڕاگەیاندنی سزای نوێ لە دژی ڕووسیا دوای ئەوەی سەرۆکی روسیا ڤلادیمیر پوتن بە فەرمی سەربەخۆیی ئەو دوو هەرێمەی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕاگەیاند. لەوانەیە سزاکان کار بکەنە سەر ناردنی گازی ڕوسیا بۆ ئەوروپا.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG