یاسادانەرانی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ سەپاندنی سزاکان بەسەر ڕوسیادا و داوایان لە بەڕێوبەرایەتیەکەی بایدن کرد بە خێرایی هەنگاو بنێت بۆ سزادانی ڤلادیمێر پۆتنی سەرۆکی ڕووسیا لەبەرئەوەی دانیناوە بە هەردوو ئەو ناوچەیەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا واتە دانتسک و لوهانسک وەک دەوڵەتی سەربەخۆ.
سەرەڕای ئەو یەکڕیزییە گەورەیەی کە لە نێوان هەردوو پارتەکەدا لەئارادایە بۆ بەڕەنگاربوونەوەی دەستدرێژییەکانی ڕوسیا بۆ ئۆکرانیا، دیموکراتەکان و کۆمارییەکان تێدەکۆشن بۆ چۆنێتی ڕێکخستنی سزاکان بۆ بێ هیواکردن و سزادانی پوتن بۆ چوونە ناو دەوڵەتە سەربەخۆکەی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتەوە.
بەڵام ئەو گوتارە نیشتیمانییەی پوتن لە ڕێی تەلەفیزیۆنەوە لە ڕۆژی دووشەممەدا پەخشکرا کە ئۆکرانیای بە بەشێکی مێژوویی ڕوسیا وەسف کرد و وتیشی "هەرگیز وڵاتێکی ڕاستەقینە" نەبووە بووەهۆی ئەوەی بە خێرای گەورە یاسادانەرانی ئەمەریکا ئەم لێدوانە شەرمەزار بکەن.
باب مێندێز سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سینات لە لێدوانێکدا گوتی "دانپیادانانە نایاساییەکەی ڤلادیمیر پوتن بۆ دۆنتسک و لوهانسک وەک دوو کۆماری سەربەخۆ کارێکی دوژمنکاریانەی بێ بەهانەیە و پێشێلکاریەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە."
باب مێندێز دەڵێت "ئەم دانپیادانانە نایاساییە و هێرشکردنە بۆ سەر سەروەریی ئۆکرانیا، بۆ ئەوەی زۆر ڕوون بین لەو بارەیەوە؛ ئەگەر هەر هێزێکی زیادەی ڕوسیا یان هەرهێزێکی بە وەکالەت بچنە ناو دۆنباسەوە، ئەوە دەبێت بەرێوەبەرایەتیەکەی بایدن و هاوپەیمانە ئەوروپیەکانمان دوودڵ نەبن لە سەپاندنی سزا قورسەکان."
زۆرێک لە کۆمارییەکان ڕەخنەیان لە نزیکبوونەوەی کۆشکی سپی گرت لە قەیرانەکە و ئەم هەنگاوەی سەرۆکی ڕووسیایان بە داگیرکاری ناودێر کرد و بەرێوەبەرایەتیەکەی بایدنیان بە چاوەڕوانی تۆمەتبار کرد تا ئەو کاتەی بەڕەنگاربوونەوەی پوتن دڕەنگ دەبێت.
دیموکراتەکانی کۆنگرێس ستایشی بایدنیان کرد بۆ ئامادەباشی بۆ ئەم ساتەوەختە و گوتیان کە خاڵی وەرچەرخانی دەستپێکردووە بۆ سەپاندنی سزاکان دژی کرملین.
سیناتۆر کریس کۆنز، ئەندامی دیموکراتەکان لە کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سینات، ڕۆژی دووشەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند؛ گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانە بۆ سەپاندنی سزا گەورەکان بەسەر سەرۆکی ڕوسیا پوتن و کرێملیندا لە ئێستادا دەستپێدەکات."
سەرۆک بایدن بە شێوەیەکی بەرچاو چەند مانگێک ئامادەکاری بۆ ئەم ساتەوەختە کردووە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ناتۆ و ئەوروپا، هەروەها بە سەرکۆنەی ئاشکرای کردەوەکانی پوتن، لێدوانە هاوبەشەکان لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان، کاتێک یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانەکانمان هاندەرم بوون. ئێمە دەبێت بەخێرایی پەیوەندی بکەین بە هاوپەیمانەکانمان لە ناتۆ و هاوبەشەکانمان لە یەکێتی ئەوروپاوە بۆ سەپاندنی سزای نوێی بەهێز بەسەر ڕوسیادا."
مێندێز و ڕیش پڕۆژە یاسای سزاکانیان لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا پێشکەش کرد کە کۆتایی بە دەستڕاگەیشتنی ڕووسیا دەهێنێت بۆ مامەڵەی بانکی نێودەوڵەتی، دابینکردنی سەدان ملیۆن دۆلار بۆ یارمەتی سەربازی بۆ ئۆکرانیا و هەروەها بڕینی کۆمەکی دارایی بۆ هێڵی بۆری نۆرد ستریم 2.
سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا