Accessibility links

سوریا پشتیوانی لە بڕیارەکەی پوتن دەکات


تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سوریا لە زاری وەزیری دەرەوەی سوریاوە ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، سوریا پشتگیری لە بڕیاری ڕووسیای هاوپەیمانی دەکات بۆ ناساندنی دوو ناوچەی دانێتسک و لوھانسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا وەک دوو کۆماری سەربەخۆ.

ئەمەریکا و هاوپەیمانە ئەوروپیەکانی بڕیار وایە ڕۆژی سێشەممە سزای نوێ لە دژی ڕووسیا ڕابگەیەنن دوای ئەوەی پوتن دوو ناوچەی ئۆکرانیایی وەک دوو کۆماری سەربەخۆ ناساند و ترسی ڕۆژئاوای لە شەڕی نوێ لە ئەوروپا قوڵتر کردەوە.

فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا لە مۆسکۆ، گوتی "سوریا پشتگیری لە بڕیارەکەی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمر پوتن دەکات بۆ ناسینەوەی کۆمارەکانی لوهانسک و دۆنتسک."

میقداد، گوتیشی: "ئەوەی ڕۆژئاوا لە دژی ڕووسیا دەیکات هاوشێوەی ئەو کارەیە کە لە شەڕی تێرۆریستیدا لە دژی سوریا ئەنجامی داوە."

سوریا لە ساڵی 2015ەوە هاوپەیمانێکی سەرسەختی مۆسکۆ بوو لەو کاتەوەی ڕووسیا هەڵمەتێکی سەربازی لە سوریا دەستپێکرد کە یارمەتی دا بۆ گۆڕینی شەپۆلی شەڕی ناوخۆ لە بەرژەوەندی سەرۆکی ئەو وڵاتە بەشار ئەسەد.

دواتر سەرۆکایەتی سوریا گوتی دیمەشق پێشتر پلانی دانابوو بۆ ناسینەوەی ناوچەی دۆنێتسک لە سەرەتای مانگی دوازدەی ساڵی 2021.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "سوریا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئامادەیە کار لەسەر دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کۆمارەکانی لوهانسک و دۆنێتسک بکات و لە بەرژەوەندی هاوبەشدا تێبکۆشن."

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG