Accessibility links

ڕۆمانیا ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی زیاتر لە نیو ملیۆن پەنابەری ئۆکرانیا دەکات


ڤاسیل دینکو وەزیری بەرگری ڕۆمانیا ڕۆژی سێشەممە گوتی ڕۆمانیا ئامادەکاری دەکات بۆ وەرگرتنی زیاتر لە نیو ملیۆن پەنابەر لە ئۆکرانیا لە ئەگەری داگیرکردنی ڕووسیادا.

ڤلادیمیر پوتنی سەرۆکی ڕووسیا فەرمانی بە ناردنی سەرباز بۆ دوو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کرد دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە سەربەخۆیی هەردوو ناوچەکەی ڕاگەیاند، ئەمەش قەیرانەکان خێراتر دەکات و ترسی ڕۆژئاوا لە ئەگەری شەڕێکی نزیک قوڵتردەکاتەوە.

ئاژانسی پەنابەرانی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە گوتی هیچ جموجۆڵێکی زۆری خەڵکی نەبینراوە کە لە ئۆکرانیا هەڵبێن، بەڵام حکومەت و شارۆچکەکانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات لە نزیک سنووری ئۆکرانیا ئامادەکاری دەکەن بۆ وەرگرتنی خەڵک، ئەگەر پێویست بێت.

گوتیشی دەتوانین زیاتر لە 500,000 پەنابەر وەرگرین ئەو ژمارەیەی کە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و دامەزراوەکانی دیکە ئامادەکاریمان بۆ کردووە. هەروەها "پلانێک هەیە بۆ هەموو شارە گەورەکان و ناوچەکانی نزیک سنوورەکە."

ڕۆمانیا، کە ئەندامێکی یەکێتی ئەوروپا و ناتۆیە، 600 کیلۆمەتر (370 میل) سنووری لەگەڵ ئۆکرانیا هەیە، بەڵام لە ساڵی 2014دا دوای ئەوەی ڕووسیا کریمیای داگیرکرد، ژمارەی پەنابەرانی ئۆکرانی دەبینران.

دەشڵێت ئێمە چاوەڕوانی ئەوە ناکەین کە ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران هەڵبێن، بەڵام کەس نازانێت.

لە سەرەتای ئەم مانگە، لوسیان بود، وەزیری ناوخۆ گوتی کە دەسەڵاتداران کار لەسەر پلانێک دەکەن بۆ دروستکردنی کامپی کاتی لە پارێزگاکانی سنووری باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕۆمانیا.

هاوپەیمانی ڕۆمانیا بۆ مافەکانی کۆچبەران و پەنابەران هەفتەی ڕابردوو گوتی پێویستە ئامادەکاری بکرێت لە ئەگەری تێکچوونی بارودۆخی ئۆکرانیا و بەرزبوونەوەی ژمارەی کۆچبەران لە سنووری باکووری ڕۆمانیا."

XS
SM
MD
LG