Accessibility links

کرملن دەڵێت هێشتا زووە بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەی لوتکەیی نێوان بایدن و پوتن لەسەر ئۆکرانیا


کرملن ڕۆژی دووشەممە گوتی هێشتا زۆر زووە باس لە ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی بکرێت لە نێوان سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆکی ئەمەریکا، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پاریس شیانی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی ڕاگەیاند بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان سەبارەت بە ئۆکرانیا.

پێشتر سەرۆکایەتی فەرەنسا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا و هاوتا ڕووسیەکەی ڤلادمیر پوتن لە ڕووی بنەماکانەوە ڕازیبوون کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی ئەنجام بدەن، ئەمەش تەنها لە حاڵەتێکدا ئەگەر " ڕووسیا کردەوەی سەربازی دژی ئۆکرانیا ئەنجام نەدات."

لەو بارەیەوە کۆشکی ئەلیزێ لە ڕاگەیەنراوێکدا گوتی کۆبوونەوە لوتکەییەکە کە ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا پێشنیارکردووە، فراوان دەکرێت بۆ ئەوەی لایەنە پەیوەندارەکانیش بگرێتەوە بۆ وتوێژکردن لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ستراتیژی لە ئەوروپا.

لە ڕاگەێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لوتکەیی نێوان ڕووسیا و ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە دەستپێدەکات.

XS
SM
MD
LG