Accessibility links

ڕووسیا وەڵامی پێشنیازی ئاسایشی ئەمەریکا و ناتۆ دەداتەوە


کاربەدەستێکی باڵای ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند ڕووسیا وەڵامی پێشنیازەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانێتی ناتۆی داوەتەوە لەسەر ئاسایشی ئۆکرانیا و ئەوروپا.

کرملن وەڵامەکەی داوە بە جان سولیڤان باڵیۆزی ئەمەریکا لە ڕووسیا. هەتا ئێستا زانیاری لەسەر ناوەڕۆکی وەڵامەکە ڕانەگەیەندراوە.

ئەو کاربەدەستەی کە ناوی ئاشکرا نەکراوە بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتدی ڕاگەیاند " ئێمە دەتوانین پشتڕاستی بکەینەوە وەڵامێکمان لە فیدراسیۆنی ڕووسیاوە پێگەیشتووە."

هاوپەیمانی ناتۆ ڕووسیا تۆمەتبار دەکەن بەوەی جیهان بەلاڕێدا دەبات بە "زانیارییە هەڵەکان" ی کە هەندێک لە سەربازەکانی لە سنووری ئۆکرانیا کشاندووەتەوە، ئەوان دەڵێن مۆسکۆ لەبری ئەوە نزیکەی 7 هەزار سەربازی تری ڕەوانەی سنووری ئۆکرانیا کردووە.

XS
SM
MD
LG