Accessibility links

پاش سەردانەکەی ماکرۆن بۆ ئۆکرانیا، ڕووسیا دەڵێت ئاماژەی ئەرێنی هەیە


ڕووسیا ڕادەگەیەنێت " ئاماژەی ئەرێنی" هەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا دوای کۆبوونەوەی سەرکردەکانی فەرەنسا و ئۆکرانیا لە کیێڤ.

سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕۆژی سێشەممە بە مەبەستی پتەوکردنی هەوڵە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدمیر زیلینسکی کۆبووەوە.

پاش ئەو کۆبوونەوەیە گوتەبێژی کرملن دمیتری پێشکۆڤ بە پەیامنێرانی گوت " ئاماژەی ئەرێنی هەبوو کە چارەسەری ئۆکرانیا تەنها لەسەر بنەمای بەجێگەیاندنی ڕێککەوتنی مینسک دەکرێت،" مەبەستی لەو ڕێککەوتنە بوو کە لە ساڵی 2015لە نێوان کیێڤ و جوداخوازە سەربە ڕووسیاییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا مۆرکراوە.

بەڵام گوتیشی هیچ ئاماژەیەک لە زیلینسکیەوە نییە کە دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا ئامادەن "بەخێرایی" ئەو کارە بکەن کە "کیێڤ دەبوایە زۆر پێش ئێستا بیکردبایە".

بۆیە پێسکۆڤ گوتیشی " کەواتە نیشانەی ئەرێنی هەیە و کەمتر ئەرێنیش هەیە."

ڕووسیا زیاتر لە 100,000 سەربازی ڕەوانەی سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و سنووری نێوان بێلاڕووس و ئۆکرانیا کردووە، هاوکات ڕۆژئاوا نیگەرانن لەسەر ئەوەی ڕووسیا پلانی داگیرکردنی ئۆکرانیای هەبێت، بەڵام مۆسکۆ ڕەتی دەکاتەوە پلانی لەوجۆرەی هەبێت.

فەڕەنسا و ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیان لە ناتۆ داواکارییە ئەمنییەکانی ڕووسیایان ڕەت کردۆتەوە، کە تیایدا داوای لە ناتۆ کردووە هەرگیز ڕێگە نەدات ئۆکرانیا ببێتە ئەندام تیایدا.

XS
SM
MD
LG