سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئۆکرانیا کرداری لە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن دەوێت تاوەکو بیسەلمێنێت کە جددییە لە کەمکردنەوەی گرژیەکان و کشاندنەوەی هێزەکانی ڕووسیا لەسەر سنووری ئۆکرانیا.
زیلینسکی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەکەی ئیمانوێل ماکرۆن لە کیێڤی پایتەخت ئەم لێدوانەیدا.
زیلینسکی وتی " کراوەیی هەمیشە شتێکی باشە، ئەگەر ڕاست بێت و یاری نەبێت، بەڵام کراوەییەکی جددی نەک گاڵتە، هەروەها تێگەیشتنێک لەسەر ئەوەی کە مەترسییەکی جددی هەیە. من بەڕاستی متمانەم بە قسەکردن نیە، بڕوام بەوە هەیە هەموو سیاسییەکان دەتوانن لەڕێی کردارەوە ڕاستگۆیی خۆیان پیشان بدەن."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز