Accessibility links

ئەمەریکا هۆشداری دەدات ڕێگە نادات ئێران دانوستانەکان لەسەر بەرنامەی ناوکی خاو بکاتەوە


ئەمەریکا ڕۆژی شەممە هۆشداری دا لەسەر ئەوەی ڕێگە نادات ئێران دانوستانە نێودەوڵەتییەکان لەسەر بەرنامە ناوەکییەکەی "خاو بکاتەوە" ، ڕۆژێک دوای ئەوەی تارانی تۆمەتبار کرد بەوەی پرۆسەکە ڕاگیراوە.

کاربەدەستێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند " ئێمە ناتوانین بارودۆخێک قبوڵ بکەین کە تیایدا ئێران بەرنامە ناوەکییەکەی خێراتر بکات ودیپلۆماسییە ناوکییەکانی خاو بکاتەوە."

ئەو بەرپرسە گوتی ئەمەریکا هێشتا بەنیاز نییە لە وتووێژەکانی ڤیەننا بکشێتەوە، بەڵام هیوای خواست ئێران "بە ڕەفتارێکی جدییەوە بگەڕێتەوە."

ڕۆژی هەینی نوێنەری یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخەری گفتوگۆ ناوکییەکان لە ڤیەننا گوتی خولی حەوتهەمی گفتوگۆکانی ناوکی هێشتا کۆتایی نەهاتووە و دوای وچانێکی کورت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووە بەردەوام دەبێت.



XS
SM
MD
LG