Accessibility links

چوارهەمین کەشتی بارهەڵگری سوتەمەنی ئێران دەگاتە کەنارەکانی ڤێنزوێلا 


یاسادانەرێکی ڤێنزوێلا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کەشتییەکی بارهەڵگری سوتەمەنی ئێران دەگاتە ئەو وڵاتە و بارەکەی دەگەیەنێتە کۆمپانیایەکی نەوتی حکومەتی ڤێنزوێلا لە بەندەری سەرەکی وڵاتەکە.

بە پێی ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرز، ئانجڵ ڕۆدریگێز، نوێنەری حزبی سۆسیالیستی ڤێنزوێلا ڕایگەیاندوە کە لە ئێستادا دوو ملیۆن بەرمیلی گازی سروشتی و چڕکراو لە ئێرانەوە گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.

ڕۆدریگێز بە ئاماژەدان بە دۆخی هەنوکەیی ڤێنزوێلا گوتی "ئێمە دەبێت ئەو بەرهەمانە هاوردە بکەین کە پێشتر خۆمان بەرهەمان دەهێنان و لە ئیستادا بە هۆی گەمارۆکانەوە ناتوانین دروستیان بکەین."

ئێران و ڤێنزوێلا هەردوکیان لەژێر گەمارۆکانی ئەمەریکادان. ڤێنزوێلا گازی سروشتی ئێرانی بەکاردێنێت بۆ ساغکردنەوەی نەوتی خاوی وڵاتەکەی.

کۆمپانیا نەوتییە حکومەتییەکانی ئێران و ڤێنزوێلا ئەمساڵ ڕێککەوتنێکی ئاڵوگۆڕکردنیانمۆر کرد و ئەمەش چوارەمین باری ئێرانە کە دەگاتە ئەو وڵاتە.

ئاڵوگۆڕەکان لە میانەی سزاکانی ئەمەریکا لەسەر هەردوو وڵاتەکە، یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی کۆمپانیای پێترۆلۆس دی ڤێنزوێلا، کە کۆمپانیایەکی نەوتی حکومەتی ڤێنزوێلایە، بتوانێت ئەم پاییزە بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی خۆی نزیک بکاتەوە لەو ئاستەی کە لە سەرەتای ساڵی 2020دا بەرهەمی هێناوە.

ڕۆدریگێز ناوی کەشتیەکەی ئاشکرا نەکرد و هەروەها کۆمپانیا نەوتییەکانی حکومەتی ئێران و ڤێنزوێلا، وەڵامی داواکارییەکانیان بۆ لێدوان لەم بارەیەوە نەدایەوە.

واشنتن ساڵی 2019 بە بەمەبەستی لادانی مادۆرۆ لە دەسەڵات، سزای بازرگانی بەسەر کۆمپانیای پێترۆلۆس دو ڤێنزوێلا و کۆمپانیا لاوەکیەکانی سەپاند و ئەم سزایەش کڕینی نەوتی خاوی لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە قەدەغە کرد.

کۆمپانیای پێترۆلۆس دو ڤێنزوێلاش لە ڕێگای دۆزینەوەی کڕیاری نوێ و ڕێگاکان بۆ فرۆشتنی نەوتی خاوی خۆی بە ولاتێکی وەک چین، بەم شێوەیە هەوڵدەدات خۆی لەگەڵ دۆخی نوێدا بگۆنجێنێت.

ئێران ئەمساڵ بڕی 4.8 ملیۆن بەرمیل گازی چر و خەستکراوی گەیاندوەتە کۆمپانیای پێترۆلۆس دو ڤێنزوێلاو هەروەها بەنزینیشی بۆ دابینکردوون، لە بەرامبەردا ئێران بەلایەنی کەمەوە 5.8 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لە ڤێنزوێلا وەرگرتوە.

XS
SM
MD
LG