Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت زۆر درەنگ نییە بۆ ئێران تا رێکەوتنە ناوەکییەکە لەگەڵ زلهێزەکانی جیهاندا زیندوو بکاتەوە 


ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە رایگەیاند؛ زۆر درەنگ نییە بۆ ئێران بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی لەگەڵ زلهێزەکانی جیهاندا، بەڵام زۆرگەشبین نییە.

بلینکن رایگەیاند "پێویستە پێتانبڵێم، هەنگاوەکانی ئەم دواییانە و وتارەکانی ئەوەندە هۆکارمان نەدەنێ بۆ ئەوەی گەشبین بین لەوبارەیوە."

هەروەها بلینکن لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەی رێکخراوی ئاسایش و هاوکاریی ئەوروپا لەسەر بوژاندنەوەی ڕێککەوتننامەکەی ساڵی 2015 بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ئێران بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی لە ستۆکهۆڵم بە پەیامنێرانی راگەیاند: " هەرچەندە کاتەکەی زۆر درەنگ بووە، بەڵام درەنگ نییە بۆ ئەوەی ئێران ڕێڕەوی خۆی بگۆڕێت."

نەفتالی بێنێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بلینکن داوای "دەستبەجێ وەستاندن"ی وتووێژەکانی نێوان ئێران و زلهێزەکانی کرد، کە ڕۆژی دووشەممە لە ڤییەنا پاش پێنج مانگ لە ڕاوەستان دەستیپێکردەوە.

بلینکن ڕەتی کردەوە کە ڕاستەوخۆ لێدوان بدات لەسەر داواکاریەکە.

هەروەها وتیشی "ئێمە زۆر بە خێرایی ئەوەمان بۆ ڕووندەبێتەوە، لەو باوەڕەدام دوای ڕۆژێک یان دوو ڕۆژی دیکە بۆمان دەردەکەوێت ئایا ئێران لەو بارەیەوە رژدە یان نا."

ڕێککەوتنەکەی ساڵی 2015 پێشنیاری هەڵگرتنی سزا ئابورییەکانی بە ئێران دا؛ لە بەرامبەر سەپاندنی کۆتوبەندە توندەکان بەسەر دامەزراوە ناوەکییەکەیدا.

ئامانجەکە ئەوە بوو ئێران بە شێوەیەکی کرداری نەتوانێت بۆمبی ئەتۆمی دروستبکات و هاوکات رێگە بدرێت بە پەیڕەوکردنی بەرنامە ناوەکییە مەدەنییەکانی.

بەڵام ڕێککەوتنەکە لە ساڵی 2018دا شکستیهێنا کاتێک دانۆڵد ترامپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ڕێکەوتننامەکە کشایەوە و دەستیکرد بە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران دا.

ئێران کە خواستی خۆی بۆ هەبوونی چەکی ناوەکی ڕەتدەکاتەوە، لە ساڵی 2019 ەوە هێدی هێدی دەستبەرداری پابەندبوونەکانی بووە.

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا گوتی ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنەکە تا ئەوکاتەی ئێران دەستبکاتەوە بە پاندبوون بە بەندەکانی رێکەوتنامەکەوە.

XS
SM
MD
LG