ئاژانسی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری منداڵان ناسراو بە یونسێف دەڵێت" نیگەرانە لەمەڕ ئەو پێشێلکاریانەی بەهۆی توندوتیژییەکان لە ئەفغانستان بەرامبەر بە منداڵان دەکرێت.
منداڵان لە نێوەندی توندوتیژیەکاندا لە ئەفغانستان باجێکی قورس دەدەن،
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شەڕ لە سەرتاسەری ئەفغانستان بڵاودەکەنەوە، لەناویاندا وێنەی ئەو منداڵانەی کە قورسایی جەنگەکە کەوتۆتە سەرشانیان.
یونیسێف و ڕیکخراوی منداڵ پارێز لە ئەفغانستان ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند، کە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم 27 منداڵ کوژراون و 136 منداڵیش برینداربوون.
کرستۆفەر نەیماندی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی منداڵپارێزی ئەفغانستان دەڵێت "دەتوانم بڵێم ئەمە تەنها سەرەتاکەیەتی، منداڵی زیاتریش برینداربوون یان مردوون یانیش لە سەرانسەری وڵاتدا دەمرن، بۆیە ئێمە بەڕاستی نیگەرانین".
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کە تەنها لە مانگی ڕابردوودا لە هەرات و قەندار و لەشکەرەگا، لانی کەم 1000 هاوڵاتی کوژراون، لە کاتێکدا کە تاڵیبان هێرشی بۆ سەر ئەو شارانە دەستپێکردووە.
هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشیگەیاند زیاتر لە 390,000 کەس کە زۆرینەیان منداڵن لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی بەردەوامی توندوتیژیەکانەوە ئاوارە بوون.
یونسێف داوای لە لایەنە شەڕکەرەکان کردووە کە ئەو شەڕ و پێکدادانە ڕابگرن.
سام مۆرت گوتەبێژی یونسێف دەڵێت "بۆیە یونسێف داوای ڕاگرتنی توندوتیژی لە هەموو لایەنەکان دەکات، تا بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و هەموو تواناکانیان بخەنە گەڕ بۆ ئەوەی منداڵان بپارێزن و منداڵیان پێ ببەخشن کە مافی خۆیانە."
سەرەڕای داواکان بۆ گفتوگۆکردن، تاڵیبان هێرشەکانیان بۆ سەر شارە سەرەکیەکانیسەرانسەری وڵات چڕکردۆتەوە.