تاڵیبان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە لە ماوەی هێرشەکانی شەوی ڕابردوویاندا توانیویانە پێنج پایتەختی پارێزگا سەرەکییەکانی ئەفغانستان بە تەواوەتی کۆنترۆڵ بکەن کە بریتین لە باشوری قەندەهار، ڕۆژئاوای هێرات، باکوری ڕۆژهەڵاتی قەهارێ ناو، باشوری لەشکەرگا و باشوری ڕۆژهەڵاتی غەزنی کە شوێنی زۆر ستراتیژییە.
هاوکات لە ڕۆژی هەینی شاری قەلاتی پایتەختی پارێزگای زابولیش بە گوێرەی ئەنجومەنی هەرێمەکە کەوتە ژێر دەستی تالیبان.
کەوتنی ئەم شارە سەرەکییانە پێشکەوتنەکانی تالیبانی خێراتر کردووە بۆ پایتەختەکانی هەرێمە بچووکەکانی تر لە ناویاندا ترینۆکی پایتەختی ئوروزگان فیرۆزکۆهی پایتەختی غۆر و پۆلێ عالەمی پایتەختی لۆگار کە شوێنی لە دایکبوونی سەرۆک ئەشڕەف غەنییە.
تالیبان لە ڕیگەی بەیاننامەیەکی فەرمییەوە کۆنترۆڵکردنی ئەم شارانەی ڕاگەیاندووە و حکومەتی ئەفغانستانیش رەتی نەکردووەتەوە. لە هەمان کاتیشدا فەرمانڕەوای ئوروزگان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا دەڵێت ڕێبەرانی عەشیرەتەکان و ڕێبەرە سیاسییەکان داوایان لێکردووە دژ بە تالیبان بەرگری نەکەن تا خوێنی زیاتر نەڕێژرێت، بۆیە خۆی ڕادەستی تالیبان دەکات.
تالیبان لە ڕۆژی هەینی پشتڕاستی کردووە فەرمانڕەوای پێشووی هێرات و لۆردی جەنگ ئیسلامعیل خان و چەند یاریدەدەری باڵای دەستگیر کردووە.
پێشکەوتنە خێراکانی تالیبان وا دەکات کە هەنگاوێک ئەو گروپە یاخیبووە هەنگاوێک نزیکتر بکاتەوە لە کابولی پایتەختی وڵاتەکە.