Accessibility links

ئەڵمانیا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات دەستبەجێ لە ئەفغانستان دەربچن


ئەڵمانیا داوای لە هاوڵاتیانی خۆی کرد بە زووترین کات بەهۆی خراپی باری ئەسایشییەوە ئەفغانستان بەجێبێڵن. چەکدارانی تاڵیبان ڕۆژی پێنجشەممە دەستیان بەسەر شاری ستراتیژی غەزنیدا گرت کە 150 کم (90 میل)لە کابولی پایتەختەوە دوورە. دەست بەسەرداگرتنی ئەو شارە دوای چەندان ڕووبەڕووبوونەوەی سەخت دێت، لە کاتێکدا کە گروپی ئیسلامی فەرمانڕەوایەتیەکی هاوبەشیان لەگەڵ حکومەت لەشارەکەدا هەبووە.

پێشرەوی خێرای تالیبان و و توندوتیژییەکانیش، ناڕەزایی زۆرێک لەئەفغانییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا لەسەر بڕیاری جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کشانەوەی سەربازانی ئەمەریکا ، هەروەها جێهێشتنی حکومەت تا بە تەنیا ئەو شەڕانە بکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە ماڵپەڕەکەی بڵاویکردۆتەوە " داوایەکی ڕژد لە هاوڵاتیانی ئەڵمانی دەکات تا لە نزیکترین دەرفەتدا ئەفغانستان جێبهێڵن بەپێی ئەو گەشتانەی بەرنامەیان بۆ دانراوە ".

ئەڵمانیا دووهەم گەورەترین هێزی سەربازی لە ئەفغانستان هەبوو لە دوای ئەمەریکا، وە لە شەڕەکانی کوندزدا بەبەراورد بە هەر شوێنێکی تر لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە زۆرترین ژمارەی سەربازانی لە دەستداوە.

XS
SM
MD
LG