Accessibility links

سەرۆکی ئێران لە ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هێرش دەکاتە سەر ئەمەریکا


سەرۆکی ئێران لە کاتێکدا کە وڵاتەکەی لەگەڵ ئابوورییەکی لاوازدا ڕووبەڕووی خراپترین دۆخی کۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆتەوە ڕۆژی سێشەممە وتارێکی توندی پێشکەش بە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە تیایدا سوربوو لەسەر ئەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا "ملکەچی خۆڕاگری ئێران دەبێت".

وتارە تۆمارکراوەکەی حەسەن ڕۆحانی چەند ڕۆژێک پاش ئەوە بوو کە نرخی تمەنی ئێرانی گەیشتە نزمترین ئاستی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکایی بەهۆی هۆی ئەو گەمارۆیانەی کە ئەمەریکا پاش کشانەوەی لە سەودا ناوکییەکە جارێکی تر سەپاندییەوە بەسەر ئێراندا.

رۆحانی گوتی "ئەمەریکا ناتوانێت نە دانوستان و نە شەڕیشمان بەسەرماندا بسەپێنێت." گوتیشی " ژیان لە ژێر سزاکاندا قورسە، بەڵام ژیان بە بێ سەربەخۆیی قورسترە".

ڕۆحانی باری وڵاتەکەی لەگەڵ جۆرج فلۆید بەراورد کرد. ئەو پیاوە ئەمەریکاییە ڕەشپێستەی کە لە مانگی5 دا پاش ئەوەی ئەفسەرێکی پۆلیسی سپیپێست لە شاری میناپڵس پاس قۆڵبەستکردنی فشاری خستنە سەر ملی گیانی لە دەستدا. مردنی فلۆید بوو بە هۆی خۆپیشاندان لە سەرانسەری ئەمەریکا بۆ پشتگیری کردن لە ژیانی ڕەشپێستەکان.

روحانی ڕووداوی جۆرج فڵۆیدی بە "بیرهێنانەوەی ئەزموونی خۆمان" ناو برد و وتی" ئێمە دەستبەجێ هەست بەو پێیە دەکەین کە فشاری خستۆتە سەر مل هەروەکو پێی غرور لەسەر ملی وڵاتانی ئازاد."

ڕۆحانی گوتیشی ئێران " نرخ و بەهایەکی زۆری هاوشێوەی داوە بۆ ئازادی و ڕزگاری لە زاڵبوون ."

ڕۆحانی جەختی لەوە کردەوە نەتەوەکەی شایانی سزا نییە و ئەمەریکاشی بە " تیرۆریست و دەستێوەردەر" وەسف کرد و ئاماژەی بە پشتیوانی ئەمەریکا کرد لە کوودەتای ساڵی 1953 و گوتی ئەو پشتیوانییەی کە بوو بە هۆی بەهێز بوونی شای ئێران و لە کۆتاییشدا وڵاتی ئێرانی بەرەو شۆڕشی ئیسلامی و دوژمنایەتی لەگەڵ ڕۆژئاوادا پاڵپێوەنا. هەروەها گوتی ئەوە ئەمەریکایە کە " بە تەنها بەکارهێنەری بۆمبی ئەتۆمی بووە لە جیهاندا ."

لەم هەفتەیەدا کۆشکی سپی ئەوپەڕی گوشاری خۆی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای فەرمانێکەوە بۆ گەڕاندنەوەی هەموو سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران خستە کار، لەبەر ئەوەی تاران لەگەڵ وابەستەی ڕێککەوتنە ناوکییەکە نەبوو. فەرمانێک کە زۆربەی زۆری وڵاتانی جیهان وەک کارێکی نایاسایی ڕەتیان کردەوە.

بەهۆی ئەوەی ترامپ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمییەکە کشایەوە، ژمارەیەکی زۆر کەم لە وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتوەکان لەو بڕوایەدان ئەمەریکا خاوەن مافی یاساییە بۆ گەڕاندنەوەی سزاکان. هەوڵه دیپلۆماتیەکانیش له ئهوروپا شکستیان هێناوە له پاراستنی ڕێککەوتنەکەدا و ئێران بەردەوام سنووری خۆی بۆ پیتاندنی یورانیۆمی شکاندوە بۆ ئەوەی فشاری زۆرتر بخاتە سەر وڵاتان لە شکاندنی گەماڕۆکاندا.

ڕۆحانی هەروەها لە وتارەکەیدا یادی قاسم سولەیمانی کرد و بە " پاڵەوانی تیرۆرکراو" ناوی برد.

ڕۆحانی هەوڵیدا کە دەستێوەردانەکانی ئێران وەک بەرگری لە خەڵکی گەمارۆدراو پێناسە بکات و هەروەها ئاماژەی بە هەوڵەکانی ئێران کرد لە دژی گروپە موسڵمانە سوننە توندڕەوەکانی وەک دەوڵەتی ئیسلامی.

ترامپ لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا، گوشاری بۆ سەر ئێران کردەوە بە بناغەی سیاسەتی دەرەوەیی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها هێزی سەربازی ئەمەریکاشی لە کەنداو زیاد کردووە.

سەرۆک ترامپ ڕۆژی سێشەممە لە میانەی وتارەکەیدا بۆ ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لە ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ئێران کرد و گوتی ئەمەریکا لەو ڕێککەوتنە کشاوەتەوەو سزاکانی سەرلەنوێ سەپاندۆتەوە بەسەر ئێران و وڵاتەکەی بە گەورەترین پشتیوانکاری تیرۆرسم لە جیهاندا ناودێر کرد. هەروها ئاماژەی بە کوشتنی قاسم سولەیمانیش کرد و بە "تیرۆرستی باڵای جیهانی" لە قەڵەمیدا.

XS
SM
MD
LG