Accessibility links

مۆرگن ئۆرتێگس دەڵێت ئێران زیاتر لە 16 ملیار دۆلاری بۆ گروپە تیرۆرستەکانی لایەنگری ناردووە


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کاردانەوەیدا بەرامبەر بە وتەکانی حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕۆژی سێشەممەدا ڕایگەیاند کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لە جیاتی ئەوەی خزمەتی گەلی ئێران بکەن، 16 ملیار دۆلاریان بۆ گروپە تیرۆرستەکانی لایەنگریان ناردووە.

مۆرگان ئۆرتێگاس شەوی سێ شەمە22 مانگی 9 لە هەژماری تویتەریدا نوسیویە" لە 75هەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا حەسەن ڕۆحانی بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران پشتگیری لە ئاشتی دەکات و بەرەنگاری تیرۆرسم دەبێتەوە. لەڕاستیدا لە ساڵی 2012 وە ڕژێمی ئێران زیاتر لە 16 ملیار دۆلاری بۆ هێزی تیرۆر و بەکرێگیراوەکانی خەرج کردووە. ئەو پارەیە دەبوایە بۆ خەڵکی ئێران بگەڕێتەوە."

ئەو دەشڵێت "سەردەمی زاڵبوون و هەژموونی کە ڕۆحانی باسی لێدەکات کۆتایی هاتووە، کەواتە بۆچی ئێران هێز و بەکرێگیراوانی لە عێراق ناکشێنێتەوە و کۆتایی بە هەوڵەکانی ناهێنێت بۆ کاریگەربوونی لە لوبنان بە ڕێگای حزبوڵاوە؟"

مۆرگن ئۆرتێگس لە کۆتاییدا دەڵێت "سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران پشیوانییەکانیان بۆ تیرۆرسم، بەرنامە ناوکییەکانیان و دەسەڵاتدارانی گەندەڵی ئێرانی کە خەڵکی ئێران دەچەوسێنەوە دەکاتە ئامانج نەک بازرگانی کەلوپەلی مرۆیی و یارمەتیەکان. ئەمەریکا تەنانەت پێشنیازی کرد هاوکاری ئێران بکات بۆ کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی COVID-19، بەڵام حکومەتەکەی حەسەن رۆحانی ڕەتیکردەوە".

XS
SM
MD
LG