Accessibility links

وتارەکەی سەرۆک ترامپ لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان


سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە وڵاتانی جیهان کرد هەڵوێستیان بەرامبەر چین هەبێت بەهۆی وەک دەڵێت بەرپرسیارە بەرامبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە هەتا ئێستا زیاتر لە 31 ملیۆن کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و 970 هەزار کەسیش لە سەرانسەری جیهان بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

سەرۆک ترامپ ڕۆژی سێشەممە لە وتارێکی تۆمارکراویدا بۆ ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند " لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چین هەمو گەشتە ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی ڕاگرت بەڵام لە هەمانکاتدا ڕێگەی دەدا گەشتی ئاسمانی لە چینەوە بەرەو وڵاتانی جیهان بەردەوام بێت و بەهۆیەوە پەتاکە بە جیهاندا بڵاو بۆوە".

گوتیشی "حکومەتی چین و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO کە بە شێوەیەکی بەرچاو چین کۆنترۆڵی بەسەریدا هەیە هەردووکیان لە سەرەتاوە بە‌هەڵە ڕایانگەیاندبوو هیچ بەڵگەیەک نییە نیشانی بدات ئەم نەخۆشییە لە نێوان مرۆڤدا دەگوێزرێتەوە، پاشان گوتیان ئەو کەسانەی کە نیشانەکانیان تێدا نییە نەخۆشییەکە بڵاو ناکەنەوە، پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان چین بەرپرسیار بکات لە کردەوەکانی."

سەربارەت بە ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ترامپ گوتی "لە ئێستادا لە قۆغای کۆتایی تاقیکردنەوەکاندان. پاشان دەستدەکەین بە دابەشکردنی ڤاکسینەکە. شکست بەم ڤایرۆسە دەهێنین و سنورێک بۆ ئەم پەتایە دادەنێین و هەروەها دەچینە قۆناغێکی نوێی بێپێشینە لە گەشە و هاوکاری و ئاشتی."

وتارەکەی سەرۆک ترامپ بۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
please wait

No media source currently available

0:00 0:07:02 0:00

سەرۆک ترامپ لە وتارەکەیدا ڕایشیگەیاند ئەوانەی کە لەسەر ژینگە هێرش دەکەنە سەر ئەمەریکا بێئاگان لەوەی چین لەو بارەیەوە چیدەکات " ساڵانە چین ملیۆنان تۆن پلاستیک و خۆڵ و خاشاک دەکاتە نێو ئۆقیانوسەوە. گازە ژینگە پیسکەرەکانی چین نزیکەی دووهێندی ئەوەی ئەمەریکایە."

سەرۆک ترامپ ئاماژەی بەوەش کرد پاش کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ژینگەی پاریس لە ساڵی ڕابوردوودا ئەمەریکا لە هەمو وڵاتێک زیاتری کە لە ڕێککەوتنەکەدا بوون گازی کاربۆنی کەمتر کردۆتەوە.

سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گوتیشی ئەگەر نەتەوە یەکگرتووەکان دەیەوێت ببێت بە ڕێکخراوێکی کاریگەر ئەوا پێویستە " تیشکبخاتە سەر کێشە ڕاستەقینەکان. ئەوانەش بریتین لە تیرۆرسم، سەرکوتکردنی ژنان، کارپێکردنی زۆرەملێ، قاچاخچێتی بەنگ و موخەدەرات، قاچاخچێتی بە مرۆڤ و کۆیلەی سێکسی، زۆرداری ئاینی، پاکتاوکردنی ڕەگەزی لەسەر بنەمای ئاین و کەمایەتی."

سەرۆک ترامپ جەختیشی لەوە کردەوە ئەمەریکا هەمیشە بە پێشەنگی ئازادییەکان دەمێنێتەوە.

سەرۆک ترامپ باسی لە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێرانیش کرد و گوتی ئەمەریکا لەو ڕێککەوتنە کشاوەتەوەو سزاکانی سەرلەنوێ سەپاندۆتەوە بەسەر ئێران کە بە گەورەترین پشتیوانکاری تیرۆرسم لە جیهاندا ناودێری کرد.

و سەبارەت بە داعش سەرۆک ترامپ گوتی " ئێمە بە تەواوەتی خەلافەتەکەی داعشمان لەناوبرد و ئەبوبەکر ئەلبەغدادی دامەزرێنەریمان کوشت. و تیرۆتستی باڵای جیهانی قاسم سولەیمانیشمان لەناوبرد."

سەرەت بە ڕێککەوتنەکانی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل لەگەڵ ئیمارات و بەحرەین گوتی " ڕێککەوتنەکانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب خۆرێکی نوێ بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵدەهێنێت."

هەروەها گوتیشی زۆرێک لە وڵاتانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش چاو لەم وڵاتانە دەکەن و چی تر لەسەر لم خوێن ناڕێژرێت.

سەرۆک ترامپ گوتیشی لە کاتێکدا ئەم قسانە دەکەم وڵاتە یەکگرتگووەکانی ئەمەریکا لە هەوڵی کۆتاییهێنانە بە شەڕ لە ئەفغانستان " ئێمە سەربازەکانمان دەگەڕێنینەوە بۆ وڵات."

XS
SM
MD
LG