Accessibility links

لە دوو ویلایەتی سەرەکی گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردن سەرۆک ترامپ وتار پێشکەش بە پشتیوانانی دەکات


لە کاتێکدا دیموکراتەکان لە دوورەوە بە ڕێگەی ئۆنلاین و تەلەفۆنەوە پێکەوە کۆنگرەی نیشتمانیان خۆیان ئەنجام دەدەن و بە فەرمی جۆ بایدن دەکەن بە بەربژاری پارتەکەیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا، سەرۆک ترامپ سەرنج دەخاتگە سەر دەنگدەران لە دوو ویلایەتی ئەمەریکا، کە دەنگ دەران تیایدا خۆیان یەکلا نەکردۆتەوە دەنگ بە کێ دەدەن، و لەوێ هەوڵی دا دەنگی ژنەکان بەلای خۆیدا ڕاکێشێت.

لە ئەریزۆنا کە یەکێکە لە گۆڕەپانە سەرەکییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەکەی ساڵی 2020 ، سەرۆک سووربوو لەسەر ئەوەی ئەگەر بایدن لە مانگی 11 بیباتەوە ئەوا " ڕزگاربوونی وڵاتەکەمان دەکەوێتە مەترسییەوە".

سەرۆک ترامپ گوتی " پلانەکانی بایدن هەرە ڕادیکاڵ، توندڕەو، نەفامانە، مەترسیدار و پلانی کوشندەی کۆچبەرین کە هەتا ئێستا لەلایەن کاندیدی پارتێکی سەرەکییەوە پێشنیاز کرابیت." ئەو گوتیشی " دەبێت شکستی پێبهێندرێت و لە 3 ی مانگی 11دا شکست دەخوات."

ترامپ بۆچوونەکانی بایدنی لەسەر کۆچبەری بەهەڵە لێکدایەوە، کە بەبەراورد لەگەڵ زۆربەی ئەندامانی تری پارتەکەی نێوەندگیرە. بۆ نمونە بایدن پشتیوانی لە کۆتاییهێنان بە چەسباندنی یاسای کۆچبەری و گومرکی ئەمەریکا ناکات و دەڵێت بەزاندنی سنوری ئەمەریکا بە شێوەیەکی نایاسایی دەبێت بە شێوەیەکی تاوانکاری مامەڵەکی لەگەڵ بکرێت لە بەری تاوانی مەدەنی، لە کاتێکدا زۆربەی ئەوانەی کە بۆ بەربژاری دیموکراتەکان خۆیان کاندید کردبوو پێچەوانەی ئەمە بیریان دەکردەوە.

لە دووهەم گەشتی هەڵمەتەکانیدا لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابوردوو، ترامپ هیواداربوو سەرنج لەسەر ڕکابەرەکەی لادات و دیدی خۆی لەسەر کۆچبەری بگەیەنێت بە پشتیوانەکانی کە یەکێکە لە بابەتە هەرە گرنگەکانی بنکەی سیاسی ئەو.

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابوردوودا، ترامپ هەوڵی داوە پشتیوانی ژنان بە دەست بهێنیت. هەڵەمەتەکەی ترامپ دەستی کردووە بە گەشتێکی تری پاس بە ناوی " دەنگی ژنان بۆ ترامپ" و سەرۆک پشتیوانی لە " یاسا و فەرمان " دەکات بە جۆشوخرۆشێکی نوێیەوە.

ترامپ هەروەها لە دووا وەستانی لە سیدەر ڕاپدس‌ی ئایەوا سەنگی خستە سەر زریانەکەی هەفتەی ڕابوردوو کە بوو بەهۆی ئەوەی هەزاران کەس بەبی کارەبا بمێننەوە و زیانێکی زۆر بۆ ئەو ویلایەتەی کە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبونەوەکانی هەڵبژاردنە. خەڵکێکی زۆر لەوێ توڕەبوونیان دەربڕی لەسەر ئەوەی کە داواکارییەکانیان سەرنجی نیشتمانی ڕانەکێشاوە.

بەهۆی ئەو باوباهۆزەی لەوێ ڕوویدا زیانێکی زۆری دارایش گەیشتووە بە خەڵکەکە. ترامپ گوتی " ئێمە هاتوین بە دەمتانەوە و هەمیشە دێین بە دەنگ ئایۆواوە" لە کاتێکدا سەرۆکی شارەوانی شارەکە داوای لێ کرد تاوتوێی زیادکردنی هاریکاری دارایی فیدراڵی بکات بۆ خەڵکی لەوێ.

ترامپ لە میانەی وەستانێکی لە یۆما تیشکی خستە سەر ئەجێندای کۆچبەری و باسی پێشهاتە نوێیەکانی لە دروستکردنی دیواری سنوری باشوری وڵات کرد.

سەرۆک سوور بوو لەسەر ئەوەی جگە لە بەجێگەیاندنی بەڵێنەکەی بۆ دروستکردنی دیوار، مەکسیکیش پارەکەی داوە__هەرچەندە نەیان داوە.

ئەو گوتی " مەکسیک پارکەی دەدات، ئێمە شەڕی ئەوە دەکەین چەندیان لێ وەربگرین."

XS
SM
MD
LG