ئێران دەڵێیت لەماوەی 24 کاتژمیری پێشوودا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا 49 کەسی تر مردوون، و بەم جۆرە ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتە 149 کەس، لەم دەمەی حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە بەرەو 6566 کەس بەرزبۆتەوە.
کیانۆش جیهانپۆر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە لەمیانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ئەم ئامارە نۆییەی ڕاگەیاند.
ئەم هەواڵەش هاتووە لەکاتێکدا زیا لە 6900 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پشتڕاستکراوەتەوە.