Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تیمێکی پزیشکی ڕەوانەی ئێران دەکات


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی یەکەم کاروانی هاوکاری بە فڕۆکە ڕەوانەی ئێران کرد بەمەبەستی هاوکاریکردنی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ئەوەی هەتا ئێستا لەو وڵاتە بە لایەنی کەم 1500 کەس تووشی بوون و بەهۆیەوە 66 کەس گیانیان لەدەست دا.

دابین کردنی تیمێکی پزیشکی لەگەڵ چەندین تۆن لە ئامێرو تاقیگەی پزیشکی کیتس لەڕێگەی فرۆکەیەکی سەربازی ئیماراتیەوە.

ڕۆبەرت بلانشەرد لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە دوبەی گوتی ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکەیەکی لەشکری ئیمارات تیمێکی پـزیشکی 6 کەسی بۆ ئێران بردووە لەگەڵ 7.5 تۆن ئامێر و پـێداویستیە پـزیشکی کە بەشێوەیەکی سەرەکی ئەوانەی پـێویستن بۆ نەهێشتنی گواستنەوەی نەخۆشیـیەکە بۆ کارمەندانی تەندروستی.

یارمەتیـیەکان بە بەهای 300 هەزار دۆلار مەزەندەدەکرێن و بڕێکی زۆر دەستکێش و دەمامکی تێدایە.

گوتیشی داواکاری بۆ پێداویستیەکان زۆر زیاترە لەوەی کە لەبەردەستماندان ،وە زۆر سەختە بۆ ڕێکخراوەکەیان کە بتوانێت بڕی پـێویستی بەدەست بگات.

تیمە پـزیشکیـیەکە کە 6 کەسن پـێکهاتووە لە پـزیشک و شارەزای زانستی نەخۆشیـیە درمیـیەکان و شارەزای تاقیگەی پـزیشکی. ئەم تیمە یارمەتی دەزگا تەندروستیـیەکانی ئێران دەدەن لە دیاریکردن و کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکەدا. بلانشەرد گوتیشی ئەوە یەکەمین تیمی پزیشکیە ڕەوانەی ئێران بکرێت لەوەتای ڤایرۆسەکە تیایدا بڵاوبۆتەوە.

جێی ئاماژەیە ئێران لە پاش چین زۆرترین کەسی بەهۆی ئەم نەخۆشیـیەوە گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG