هێزە سەربازییەکانی حکومەتی سوریا بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری ئیدلب.
ئاژانسی پەنابەرانی جیهانی کۆبۆنەوەیەکی لوتکەیی سێ رۆژەی لە بارەی پرسی پەنابەرانەوە لە ژنێف ئەنجام دا کە تێدا سەدان لە رێبەران و وەزایرانی وڵاتان و رێکخراوە سڤیلیەکان تێدا بەشداریان کرد بۆ دانوستاندن لەسەر پرسی پەنابەران و دۆزینەوەی چارەسەریەک بۆ کێشەی 70 میلیۆن پەنابەر
بەرپرسانی ئەفغانی وتیان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لەسەر ڕێگایەک بەلایەنی کەمەوە 15 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و هەشت منداڵ و شەش ئافرەتیان تێدایە
سەرۆکی تورکی رەجەب تەیب ئەردوگان بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکیەکانی لە گەڵ وڵاتە یەکگرتووەکان لە رۆژی چوارشەممە سەردانی کۆشکی سپی کرد ، میدیاکان بە گشتی و میدیاکانی تورکیش دەڵێن ترامپ و ئەردوگان دانۆستاندنێکی دۆستانەیان هەبوو بەڵام ناکۆکیەکان وەکو خۆێ ماوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا دانلد ترامپ ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی چاوی بە سەرۆکی تورکیا رەجەب تەییب ئەردوغان دەکەویت. سیناتۆر رابرت مەنەدێز کریس ڤان هۆڵن،دیموکرات رەخنەی لە سەردانە کە گرت و بە 'هەڵە' ناوی دەبات
وەکو باس دەکری تورکیا قەت دوژمنایەتی بۆ کورد نەک هەر لە تورکیا بەڵکو لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا نەشاردوەتەوە بەڵام دەڵێن سەیر لەوەدایە کاتێک نیچیرڤان بارزانی لە سیمیناری میری دا دەڵێت " کێشەی تورکیا لە سوریا کورد نییە، بەڵکو پەکەکەیە " ئایا لە راستیدا کێشەی تورکیا لە سوریادا کورد نییە؟
ئەوەی گومانی تێدا نییە ئەمرۆ میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان جیهانی پێکەوە گرێداوە وە لە چرکەیەکدا ئەوەی لە هەر شوێنێک هەر شتێک روو بدات ئاگادارمان دەکەنەوە، میدیا هەر وەها ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ئاراستە کردنی بیروبۆچوونەکان و کارکردنە سەر بریارەکان.
دیارە کەم هێز و وڵاتان هەیە دانیان بەوەدا دا نەنابیت کە ئامانجەکانیان لە بەرژەوەندیەکانیاندایە، بگرە ئەگەر لە بەرامبەر گیانی هەزاران کەسێشدا بێت. ئایا رۆژگار وە بە تاێبەت پاش ئەو کارەساتەی لە رۆژئاوا لە ئارادیە، ئەوە دەسەڵمێنی؟
تورکیا وە بە تاێبەت ئەردوگان زمانی هەڕەشە یەکێک لە هەرە ئامرازەکانی بوە دژ بەو لایەنانەی بە دژی راوەستاوون وە تا ئێستا بۆێ چوەتە سەر . ئایا زیرەکی ئەردوگانە کە تا ئێستا هاووپەیمانان و نەیارانی لە سنووری خۆیاندا ڕاگرتووە یان لاوازی بەرامبەرەکانی؟
وەکو لێکۆڵەران و مێژوونووسان ئاماژەی پێی دەکەن کورد لە درێژایی مێژووێدا پشتی بە لایەنی دەرەکی بەستووە کە دەرئەنجامەکەی پشت تێی کردن بوە و تەنها وەکو ئامراز بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان بە کاریان هێناوون. ئایا بریارەکەی ترامپ دیسان دووبارە بونەوەی ئەو مێژووییە؟
تورکیا لەگەڵ ڕوسیاشدا ڕێکدەکەوێت لەسەر ڕەوشی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
هەردوو سەرۆکی ڕوسیا و تورکیا لە سوچی کۆبوونەوە بۆ باسکردنی وەک کرملن دەڵێت زانیاری زیاتر لەسەر نەخشە و پلانەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا.
زیاتر نیشـان بده