Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە ئەفغانستان 15 هاوڵاتی مەدەنی کوژران


بەرپرسانی ئەفغانی وتیان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لەسەر ڕێگایەک بەلایەنی کەمەوە 15 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و هەشت منداڵ و شەش ئافرەتیان تێدایە.

سەرۆکی ناوچەی " ئیمام سوهەیب "مەحبوبەڵا سەیدی وتی ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای سەرەکی ناوچەکە ڕوویداوە. ئەم ناوچەیە لەم مانگانەی دواییدا ڕووبەڕووی شەڕ و پێکدادانێکی زۆر بۆتەوە لەنێوان هێزەکانی حکومەت و چەکدارانی تاڵیباندا.

وتیشی " ئەو خێزانانە لەڕێگادابوون بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لەکاتێکدا ئوتومبێلەکەیان بەسەر بۆمبەکەدا ڕۆشتووە و ژیانیان لەدەستداوە."

لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بەلایەنی کەمەوە 3812 بەهۆی کردەوە توندوتیژییەکانەوە لە ئەفغانستان کوژراون. نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 144 ئافرەت و 327 منداڵ و زیاتر لە هەزار کەس برینداربوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG