Accessibility links

سیناتۆر بۆب مەنەندێز و کریس ڤان هۆڵن دژ بە سەردانەکەی ئەردوگان قسە دەکەن


U.S. Capitol
U.S. Capitol

سەرۆکی ئەمریکا دانلد ترامپ ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی چاوی بە سەرۆکی تورکیا رەجەب تەییب ئەردوغان دەکەویت. سیناتۆر رابرت مەنەدێز کریس ڤان هۆڵن،دیموکرات رەخنەی لە سەردانە کە گرت و بە 'هەڵە' ناوی دەبات

سەرۆکی ئەمریکا دانلد ترامپ ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی چاوی بە سەرۆکی تورکیا رەجەب تەییب ئەردوغان دەکەویت. سیناتۆر رابرت مەنەدێز،دیموکرات نوێنەری ویلایەتی نیوجرسی، رەخنەی لە سەردانە کە گرت و بە 'هەڵە' ناوی دەبات. مەنەدیز دەڵێت " کاتێک سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی پێشوازی لە سەرۆکی تورکی ئەردوگان دەکات ئەو پێشوازی لە دیکتاتۆرێکی پێشیلکاری مافەکانی مرۆڤ دەکات و دۆستێکی پوتن کە هەڵس و کەوتی تا دێت دژ بە بەرژەوەندیەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان و هاووپەیماناندایە، ئەوە هەڵەیەکی ستراتیژی ترە و پێشێلیەکی هەرە گەورەیە لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی.

لەم ساڵانەی دووایەدا سەرۆکی تورکی چەندین بریاری وەرگرتووە بۆ دوورکەوتنەوە لە ناتۆ و وڵاتە یەکگرتووەکان و لە هەرە پرینسیبە بناغەیەکانی دیموکراسی.

بە هەڵە تێ مەگە، کردارەکانی ئەردوگان بە مەبەستەوەیە وە جێ سەرسوورمانە هەر سەرۆک کۆمارێکی ئەمەریکایی رێبازە زیان بەخشەکانی ئەردوگان رەوا بکات و لە کۆشکی سپی پێشوازی لێبکات، سەرۆک هەر وا بە ئاسانی ئەم کۆبۆنەوەیە هەڵەیە، وە من بە هیوام لە جیاتی ئەوەی سیست و نەرم و نیا بیت لەگەڵ رێبازەکانی ئەردوگان کە بە پێچەوانەی بەرژەوەندیەکانی وڵاتە یەکگرتووەکاندایە، ئەم کۆبۆنەوەیە بە هەڵە، بەو شێوەیە لێ بڕوانە کە ئەمەزۆرتر تەنها وێنە گرتنێکە لەگەڵ دیکتاتۆرێکی تر، وە لە جیاتی ئەوە دەبێت لە راستیدا ئەم سەردانە بۆ بەرگری لە بەهاکانی ئەمەریکا و هاووپەیمانانمان بە کار بهێنیت، وە ئەو دەتوانی لە رێگای ئەو هەموو پرسیارانە وە کە هێشتا ماوە تورکیا وەڵامیان بداتەوە ئەنجامی بدات، سیناتۆر مەنەندیز لە درێژایی ووتارەکەیدا چەند پرسیارێکی لە سەرۆک ترامپ کرد سەبارەت بە کڕینی سیستمی موشەکیس – 400 ، بانکی هالەک و خۆلادانی ئێران لە گەورەترین سزاکاندا لە مێژوو،تاوانەکانی شەڕ لە لایەن هێزەکانی بە پشتگیری تورکیا کە ترامپ بە دانی چرای سەوز بانگهێشتی تورکیای کرد، راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی 200 هەزار پەنابەر لەو ناوچانەی بە ناو ئاسایش و ئارامە کە لە ژێر کۆنترۆڵی تورکەکاندایە، منیندیز دەڵێت من دڵنیام هەندێ لەو ئاوارانە وا راگەیاندراوە لە لایەن هێزەکانی بە پاڵپشتی تورکیا لیان دراوە، رفیدراوون وە بە کۆمەڵ کوژراوون، پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا.

هەر وەها سیناتور کریس ڤان هۆڵن ووتی دەمەوێ باس لە بابەتێکی تردا لە بەرامبەر بە سینات بکەم وە ئەوەش بەرهەڵستی بە هێزم بەرامبەر بە بریاری شەرمەزارانەی سەرۆک ترامپ بۆ بانگهێشتکردنی سەرۆکی تورکی رەجەب تەیب ئەردوگان سبەی بۆ کۆشکی سپی، بریارێکە کە سەرنجی هاووپەیمانانمانی راکێشاوە وە دوژمنانمان پێی خۆشحاڵە، بریارێکە کە سوکایەتی بە ئەرزشەکانمان دەکات، بە بەرژەوەندیەکانی ئاسایشی نەتەوایەتیمان وە بریارێکە کە پەیامیكی زۆر ناخۆش ئاراستەی جیهان دەکات لە بارەی ئەو بانگهێشتەی ئەردوگان بۆ کۆشکی سپی، هەر لە ماوەی پێنج هەفتەی رابوردوودا سەرۆکی تورکی ئەردوگان ئەم کرادارانەی ئەنجام داوە، هێڕشێکی ئەنجام داوە دژ بە هاووپەیمانی سەرەکیمان لە شەڕمان دژ بە تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی، هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک بە رێبەرایەتی کوردەکانی سوریا، سەرۆک ئەردوگان و هێزەکانی 200 کەس کوشتوون و 300 هەزار کەسیش ئاوارە بوونە وە ئازادکردنی هەزار لە زیندانیانی دەوڵەتی ئیسلامی، ئەردوگان جیهادیستە بەکرێگیراوەکانی بە کار دێنێت کە زۆریان لە ئەندامانی سەر بە القاعدەدان وە پێشیلیەکی زۆر گەورە ئەنجام دەدەن کە بەرێوەبەرایەتی ترامپ وەکو تاوانەکانی شەڕ لێ دەڕوانن، هەر وەها وا راگەندراوە کە هەێزەکانی سەر بە تورکیا چەکی کیمیاوی فوسفۆریان بە کارهێناوە، دیسان ئەردوگان و هێزەکان پێشیلی لە رێکەوتنامەی ناوچەی ئاسایش و ئارام کردوون کە لە چەند هەفتەی رابوردوودا لە لایەن جێگری سەرۆک کۆمار پینس لە ئەنکارا لە سەری رێک کەوتن، هەر پاش ئەوە ئەردوگان لەوڵا لەگەڵ روسیا رێکەوتنامەیەکی ئەنجام دا، ئەردوگان هەر وەها تیمی تیرۆری پێکهێنا بۆ تیرۆرکردنی رێبەرانی بالا کوردەکانی سوریای هاووپەیمانمان، فەرماندە ژنراڵ مەزلووم، وە سەرۆک ئەردوگان ئەوەی کرد پاش ئەوەی سەرۆک ترامپ رایگەیاند کوردەکانی سوریای هاووپەیمانمان زانیاری گرنگیان لە کوشتنی رێبەری دەوڵەتی ئیسلامی بەغدادی بۆ دابین کردین ، لە راستیدا ئەردوگان بەراووردی رێبەری لەشکەری کوردەکانی سوریای هاووپەیمانمان کە ئەرکی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئەستۆدا گرت لەگەڵ رێبەری دەوڵەتی ئیسلامی کە تازە گوشتمان، سەرۆک ئەردوگان هەموو ئەو کارانە لە ماوەی پێنج هەفتەدا ئەنجام دا، جا سەرۆک ترامپ چی دەکات؟ لە جیاتی ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران و سینات داوای پەسەندکردنی بریاری سزاکان بکات، ئەو بە سەردانی کۆشکی سپی ئەردوگان لەو هەموو کارانەدا خەڵات دەکات ، خانمی سەرۆک( مەبەست پیلۆسی)بەو شیوە لەگەڵ کەسێکدا هەڵس و کەوت ناکرێ کە لە ماوەی پینج هەفتەی رابوردوودا بێرێزی لە ئەمەریکا کردووە، بەرژەوەندیەکانمانی خستووەتە مەترسیەوە، مەترسی درووستکردنە سەر هاووپەیمانانمان، بەهێزکردنی روسیا و ئەسەد و ئێران وە مەترسیەکی زۆرتر بۆ سەر ئیسرائیلی هاووپەیمانمان وە پەیامێکی زۆر بەد ئاراستەی جیهان دەکات.

XS
SM
MD
LG