به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز زانکۆی حه‌له‌بی له باکوری ڕۆژئاوای سوریادا هه‌ژاند و له ئاکامدا به ده‌یان که‌س کوژران و برینداربوون که زۆربه‌یان خوێندکار و خه‌ڵـکی ئاواره بوون
له پاش پـێـنج ڕۆژ له هێرشی ئاسـمانی بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی چه‌کداره ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کانی سه‌ر به قاعیده له باکوری مالی، وا ئێسـتا هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسـا ئاماده‌کاری بۆ شیانی هێرشی زه‌مینی ده‌که‌ن
سه‌رچاوه‌کانی پـۆلیس ده‌ڵێن شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که زیاتر له هه‌زار سه‌ربازی نوێی هه‌ڵگرتبوو که بڕیاربوو له شـاری ئه‌سیوتی باشوری وڵات به‌ره‌و قاهیره‌ی پایته‌ختیان به‌رێت
ئه‌ندام په‌رله‌مانێـکی عێراقی سه‌ر به لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه له‌گه‌ڵ 2 له پاسه‌وانه‌کانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له نزیـک شـاری فه‌لـلوجه له پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای عێراق به هێرشێـکی خۆکوژی کوژران
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به سه‌دان زیندانیکراویان ئازادکرد، ئه‌مه‌ش وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له به‌رامبه‌ر خۆپـیشـاندانه ناڕه‌زایـیه‌کانی ناوچه سووننه نشینه‌کانی وڵاته‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه
فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی فه‌ڕه‌نسا وا بۆ سێـیه‌م ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ک ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌کداره ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کانیان له باکوری مالی بۆردومان ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا چاوهڕواندهکرێت هێزه‌کانی وڵاتانی دیکه به‌شـداری له هه‌ڵمه‌ته‌کاندا بکه‌ن بۆ نه‌هێشـتنی ئه‌م توندڕه‌وانه له باکوری ئه‌و وڵاته‌دا
برای هۆگو چاڤێزی سه‌رۆکی ڤه‌نزوێلا ده‌ڵێت سه‌رۆک له هۆش خۆیه‌تی و ئه‌و چاره‌سه‌ریـیه پـزیشکیـیهی بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌که‌ی له کوبا ده‌کرێت، ئه‌نجامی باشی هه‌بووه
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن به‌هۆی هێرشی یاخیبووان له به‌شه جیاکانی وڵات، 4 که‌س کوژراون که یهکێـکان کوڕێـکی ته‌مه‌ن 7 سـاڵه و هه‌روه‌ها 5 که‌سی تریش برینداربوون
چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د ناوچه‌کانی ده‌وربه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختیان بۆردومان کردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له هێرشێـکی حکومه‌ت بۆ ده‌رپه‌ڕاندن و هه‌ڵکه‌ندنی سه‌رهه‌ڵـداوانی سوری له ناوچه سـتراتیژیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شقی پایته‌خت
دادگایه‌کی میسر فه‌رمانی دووباره دادگایـیکردنه‌وه‌ی داوه بۆ سه‌رۆکی له‌سه‌ر کارلادراوی میسر حوسنی موباره‌ک که حوکمی زیندانی ههتاههتایـی دراوه
کاربه‌ده‌ستانی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێن کارمه‌ندێکی له‌شکری که له ساڵی 2009 وه له سۆمالیا به بارمته گیراوه بڕوا ده‌کرێت له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازانی فه‌ڕه‌نسی بۆ ئازاد کردنی کوژرابێت.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما له وتاری هه‌فتانه‌یدا ڕایگه‌یاند وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نزیکه له گه‌یشتن به ئامانجی سه‌ره‌کی شه‌ڕ له ئه‌فغانستان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شـاری جنێڤی سویسرا ئه‌لئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی نوێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌یرانی سوریا له‌گه‌ڵ ولیه‌م بێرنز جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و میخائیل بۆ‌گدانۆڤ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا کۆبووه‌وه
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌کی دادی وڵاته‌که‌یان ڕایگه‌یاندووه ئه‌و سێ ژنه چالاکوانه کورده‌ی شه‌وی چوارشه‌ممه له پاریس کوژران، هه‌ر یه‌که‌یان چه‌ند گولـله‌یه‌ک به‌سه‌ریانه‌وه نراوه
پـۆلیسی پاکسـتان ده‌ڵێت دوو بۆمب له هۆڵێـکی یاری بلیاردا له شـاری کوێته‌ی ناوچه‌ی بلوچسـتانی باشوری ڕۆژئاوای پاکسـتاندا ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا 52 که‌س کوژراون و زیاتر له 100 که‌سی دیکه برینداربوون
کۆمپانیایه‌کی تایبه‌تی ئاسایشی ئه‌مه‌ریکایی که تاوانبارکراوه به‌وه‌ی سـاڵی 2003 له عێراق مامه‌ڵه‌ی خراپـی زیندانیانی به‌ندیخانه‌ی ئه‌بو غرێبی کردووه، زیاتر له 5 ملیۆن دۆلاری داوه
ڕۆژنامه‌یه‌ک و که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی تورکیا ده‌ڵێن حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان و عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانکراوی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان له‌سه‌ر پـلانێـک ڕێـکه‌وتوون بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕ و چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیا
سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا ئه‌و 48 ئێرانیـیهیان ئازادکرد که له مانگی هه‌شته‌وه له نزیـک دیمه‌شقی پایته‌خت ده‌سـتگیریان کردبوون، ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی 2130 که‌سی سیڤیل له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بڕیاریان داوه له کاژمێر 6 ی به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌ممه ده‌روازه‌ی ترێبیلی پارێزگای ئه‌نبار له‌سه‌ر سنووری ئوردن دابخه‌ن، ده‌ڵێن خۆپـیشـاندان و ناڕه‌زایـیه‌کان بوونه‌ته کۆسپ له به‌رده‌م جموجۆڵی بازرگانی له‌و ده‌روازه‌یه‌دا
پارێزه‌رێـک ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی دادوه‌رێـک تونس بڕیاری داوه ئه‌و توندڕه‌وه ئیسلامیـیه ئازادبکرێت، ئه‌وه‌ی گۆمانباره به کوشـتنی کرسـتۆفه‌ر ستیڤنز باڵیۆزی پـێشووی ئه‌مه‌ریکا له لیبیا
زیاتر نیشـان بده