پارێزه‌رێـک ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی دادوه‌رێـک تونس بڕیاری داوه ئه‌و توندڕه‌وه ئیسلامیـیه ئازادبکرێت، ئه‌وه‌ی گۆمانباره به کوشـتنی کرسـتۆفه‌ر ستیڤنز باڵیۆزی پـێشووی ئه‌مه‌ریکا له لیبیا، ئه‌مه‌ش پاش دوو هه‌فته له‌وه‌ی 4 له لێـکۆڵه‌ره‌وانی ئۆفیسی لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا FBI لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا کرد.
عه‌لی ئه‌لحه‌رزی ته‌مه‌ن 26 سـاڵ ئه‌وه‌ی به هێرشه‌که‌ی 11 ی مانگی نۆی سـاڵی 2012 ی سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌نغازی لیبیا گومانباره، سه‌ره‌تای مانگی ده له تورکیا ده‌ستگیرکرا و ڕه‌وانه‌ی تونس کرایه‌وه.
پارێزه‌ر ئه‌نوه‌ر ئه‌ولاد عه‌لی ده‌ڵێت دادوه‌ره‌که به شێوه‌یه‌کی کاتی ئازادیکردووه و به مه‌رجێـک که له تونسی پایته‌خت دور نه‌که‌وێته‌وه و هه‌ر کاتێـک پـێوست بکات بۆ لێـکۆڵینه‌وه بانگ ده‌کرێته‌وه.