به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز زانکۆی حه‌له‌بی له باکوری ڕۆژئاوای سوریادا هه‌ژاند و له ئاکامدا به ده‌یان که‌س کوژران و برینداربوون که زۆربه‌یان خوێندکار و خه‌ڵـکی ئاواره بوون.
چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن فڕۆکه‌یه‌کی جۆری میگ هاتووه و دوو موشه‌کی گرتووه‌ته زانکۆکه و له ئاکامدا زیاتر له 50 که‌س کوژراون.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌ت سه‌ره‌تا ڕایانگه‌یاند که‌وا تێرۆرسـتان ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراویان له زانکۆکه‌دا ته‌قاندووه‌ته‌وه و ئه‌و قوربانیـیانه‌ی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر گوتیان دوو موشه‌ک گیراوه‌ته زانکۆکه.
جێی ئاماژه‌یه زۆر جار له‌م کوشـتنکاریـیه به کۆمه‌ڵانه‌ی ناو سوریا، حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆن یه‌کتری به ئه‌نجامدانی تاوانبارده‌که‌ن.