چالاکوانان ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا له باکوری وڵاته‌که پێشره‌وییان کردووه پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی ستراتیژی نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی حه‌له‌ب.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ڕیتانیا ڕایگه‌یاند له ڕۆژی شه‌ممه سه‌رهه‌ڵداوان ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌ی شێخ سه‌عید له باشوری شاره‌که‌دا گرتووه پاش چه‌ند ڕۆژی شه‌ڕی سه‌خت له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی سه‌ر به ڕژێمی ئه‌سه‌د.
ئه‌مه زیانێکی گه‌وره بوو بۆ هێزه‌کانی ڕژێم چوونکه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی که ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه بریتییه له شاڕێیه‌کی نێوان حه‌له‌ب و فڕۆکه‌خانه‌که.
سه‌ربازه‌کان ئه‌و ڕێگایه‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی که‌ره‌سته بۆ هێزه‌کانی که شه‌ڕی سه‌رهه‌ڵداوان ده‌که‌ن به‌کار ده‌هێنا.
تا ئێستاش هێزه‌کانی حکومه‌ت چه‌ند به‌شێکی حه‌له‌ب کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ن، به‌ڵام سه‌رهه‌ڵداوان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین گه‌ڕه‌کی سه‌ره‌کی شاره‌که‌دا گرتووه. ئه‌و شاره له هاوینی ڕابوردووه‌وه بووه به ناوه‌ندی سه‌ره‌کی شه‌ڕی ناوخۆ له سوریا.