تورکیا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌ڵێنی دا به‌رده‌وامبێت له پشـتیوانیکردنی له ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و ده‌ڵێت نابێت گوشـار بخرێته سه‌ر ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن تاوه‌کو وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌سه‌ددا بکه‌ن له‌و ده‌مه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ توندتربووه.
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌مڕۆ له میانه‌ی کۆنگره‌ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له میونخی ئه‌ڵمانیا گوتی وڵاته‌که‌ی پشـتیوانی له‌و هه‌وڵانه ده‌کات که ده‌درێن له پـێناو کۆتایی‌هێنان به خوێن ڕشتنی ناو سوریا، به‌ڵام گوتی له‌وه‌ش تێده‌گات بۆچی ئۆپـۆزسیۆن ڕه‌تی ده‌کاته‌وه وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک به‌شـار ئه‌سه‌ددا بکات له پاش ئه‌و هه‌موو هاوڵاتیـیه سوریـیانه‌ی له‌پـێناو لادانیدا کوژران.
ئۆغڵوو ده‌ڵێت " هه‌ندێـک ده‌ڵێن ده‌بێت وتووێژ له نێوان ڕژێم و ئۆپـۆزسیۆندا سـازبکرێت، به‌ڵام ئه‌مه ڕێگه‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه و به چاره‌سه‌ر ناگه‌یه‌نێت."
پاشـان ئۆغڵوو گوتی" ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵبژاردنی نوێ له سوریا سـازکرا و ئه‌سه‌د هێشـتا مابوو، کێ سه‌لامه‌تی ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن مسۆگه‌ر ده‌کات؟."