دووه‌م گه‌وره‌ترین کۆمپانیای ته‌له‌فونی مۆبایلی عێراق (ئاسیاسێڵ) ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 25% ی پـشـکه‌کانی خۆی خسته بازاڕه‌وه و چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت قازانجی نزیکه‌ی 1.3 ملیار دۆلاری لێـبکه‌وێته‌وه.
ته‌ها ئه‌حمه‌د ئه‌لڕوبێعی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری بازاڕی پشـک و دراوه‌کان له عێراق ده‌ڵێت کۆی پشـکه‌کان ده‌کاته 67 ملیار و 503 ملیۆن پشـک و هه‌ر پشـکێـک له سه‌ره‌تادا به 22 دیناری عێراقی ده‌فرۆشرێت.
ئه‌لڕوبێعی ده‌ڵێت له‌وه‌تای سـاڵی 2008 وه ئه‌مه گه‌وره‌ترین بڕی پـشـکه بخرێته بازاڕه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئه‌لڕوبێعی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا فرۆشتنی ئه‌م پـشـکانه ڕه‌نگه سه‌رمایه‌ی کۆمپانیاکه، که له ئێسـتادا نزیکه‌ی 4.7 ملیار دۆلاره، دوو هێنده لێـبکات. ده‌شڵێت هه‌ر پاش یه‌ک کاژمێر و نیو له ده‌سـتپـێـکردنی فرۆشتنه‌که، 35 ملیار پشـک فرۆشراون.
جێی ئاماژه‌یه کۆمپانیای زه‌ین که به‌شێـکه له زه‌ینی کوه‌یت، یه‌که‌م کۆمپانیای ته‌له‌فونی مۆبایلی عێراقه و 12 ملیۆن به‌شـداری هه‌یه. کۆمپانیای ئاسیاسێڵ که تیلکۆمی قه‌ته‌ری پشـکێـکی زۆری تێدا هه‌یه، به پله‌ی دووه‌م دێت و 9 ملیۆن به‌شـداری هه‌یه.