وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا لۆران فابیۆس ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا داوا ده‌که‌ن کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو یه‌کێـتی ئه‌وروپا له باره‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی ناردنی چه‌ک بۆ سوریا پـێشـبخرێت، ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وا پاریس و له‌نده‌ن لای خۆیانه‌وه ئۆپـۆزسۆنی سوریا پـڕچه‌ک ده‌که‌ن.
فابیۆس ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی لێدوانی‌دا بۆ ڕادیۆی فڕانس ئنفۆ ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی فه‌ڕه‌نسـا و به‌ریتانیا له ئێسـتادا داوا له ئه‌وروپایـیه‌کان ده‌که‌ن قه‌ده‌غه‌ی ڕه‌وانه‌کردنی چه‌ک بۆ سوریا هه‌ڵبوه‌شێـنـنه‌وه تاوه‌کو سه‌رهه‌ڵـداوان بتوانن به‌رگری له خۆیان بکه‌ن.
گوتیشی " ناکرێت هه‌روا له به‌رامبه‌ر ئه‌م ناهاوسه‌نگیـیه بێ ده‌نگ بین که ئێران و ڕووسیا چه‌ک به ڕژێمی ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن و له‌ملاوه شۆڕشگێڕه‌کانیش نه‌توانن به‌رگری له‌خۆیان بکه‌ن."
هاوبه‌ندی نیشتمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا خۆشحاڵی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پاریس و له‌نده‌ن ده‌ربڕێ و به هانگاوێـک به ئاڕاسته‌یه‌کی ڕاستدا ناودێریکرد.
حکومه‌تی دیمه‌شقیش لای خۆیه‌وه به توندی سه‌رزه‌نشتی بڕیاره‌که‌ی کرد و به پـێشـێـلکردنێـکی زه‌قی یاسای نێوده‌وڵه‌تی له قه‌ڵه‌می دا.