ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له شـارۆچکه‌ی دوبزی پارێزگای که‌رکوک که‌سێـکی خۆکوژ ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی به بنکه‌یه‌کی پـۆلیسدا ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا 5 که‌س کوژراون و به ده‌یانی دیکه برینداربوون.
جه‌نه‌ڕاڵ تورهان عه‌بدولڕه‌حمان یوسف جێـگری سه‌رۆکی پـۆلیسی که‌رکوک به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه کوژراوه‌کان بریتین له 2 پـۆلیس و 3 که‌سی سیڤیل. هه‌روه‌ها 36 که‌سیش برینداربوون و زۆربه‌یان خوێندکاری قوتابخانه‌یه‌کی نزیک شوێنی ته‌قینه‌وه‌که بوون.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ له به‌غداش چه‌ند هێرشێـکی چه‌کداری کراوه و وه‌ک کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیسی و ته‌ندروسـتی ده‌ڵێن بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 6 که‌س.
له گه‌ڕه‌کی شوعله‌ی باکوری ڕۆژئاوای به‌غدا ژماره‌یه‌ک چه‌کدار داویانه به‌سه‌ر ماڵێـکدا و پـیاوێـک و هاوسه‌ره‌که‌یان کوشتووه.
له گه‌ڕه‌کی سه‌بع ئه‌لبوری باکوری شـاره‌که کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار ته‌قه‌یان له خاوه‌نی بازاڕێـک کردووه و کوشـتوویانه.
له گه‌ڕه‌کی غه‌زالیـیه‌ی ڕۆژئاوای به‌غدا پـۆلیسێـک که له پـشوودا بووبوو، له ئۆتۆمبیلێـکه‌وه ته‌قه‌ی لێـکراوه و کوژراوه.
له ناوچه‌ی سه‌یدیـیه‌ی باشوری به‌غدا هاوڵاتیـیه‌کی سیڤیل ته‌قه‌ی لێـکراوه و کوژراوه. له گه‌ڕه‌کی عامل چه‌کدارێـکی هێزه‌کانی سه‌حوه کوژراوه.