کۆریای باکور بۆ سێ ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ک موشه‌کی مه‌ودا کورت ده‌گرێته ئاوی ده‌ریای نزیک که‌ناره‌کانی، به پـێچه‌وانه‌ی داخوازیـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که له نیمچه دورگه‌ی کۆریا ڕه‌فتارده‌کات.
کۆریای باشور لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت هه‌وڵ ده‌دات بزانێت کۆریای باکور موشه‌کی ئاڕاسته‌کراوی هه‌ڵداوه یان هه‌ر ڕۆکێتێـکی ئاسایی‌ین.
له ماوه‌ی ئه‌م سێ ڕۆژه کۆریای باکور 6 دانه له‌و جۆره موشه‌که مه‌ودا کورته‌ی هه‌ڵداوه‌ته ناو ئاوی ده‌ریای ڕۆژهه‌ڵات که به ده‌ریای ژاپـۆنیش ده‌ناسرێت. ڕۆژی شه‌ممه 3 دانه، یه‌کشه‌ممه 1 دانه.
ئه‌م کاره‌ی کۆریای باکور ڕه‌خنه‌ی لێـکه‌وته‌وه له لایه‌ن هه‌ر یه‌ک له کۆریای باشور و ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا و سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون. هه‌ر هه‌موویان داوایان له کۆریای باکور کرد واز له‌م ڕه‌فتارانه بهێنێت.
کۆریای باکوریش داواکه‌ی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌وه به‌شێـکه له مانۆری سه‌ربازی وڵاته‌که‌ی و ئه‌وه‌ش مافی هه‌ر وڵاتێـکی سه‌روه‌ره.