تالیبانی پاکستان پشتڕاستی کردۆته‌وه چوارشه‌ممه سه‌رکرده‌ی پله دووی به هۆی هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکا کوژرابو.
وته‌بێژی تالیبان ئیحسان ئیحسانوڵڵا ڕایگه‌یاند وه‌لی ڕه‌حمان له ناو ئه‌و شه‌ش ئه‌ندامانه‌ی ڕێکخراوی میلیتانه که به‌هۆی هێرشی موشه‌کی له هه‌رێمی بێ کونترۆڵی وه‌زیرستانی باکور له باکوری ڕۆژئاوای پاکستان کوژرابون.
ئیحسان که له شوێنێکی ئاشکرا نه‌کراودا بۆ په‌یامنێران ده‌دوا حکومه‌تی پاکستانی به‌رپرسیاری هێرشه‌کان کرد.
حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا 5 ملیۆن دۆلاری ته‌رخانکردبو بۆ هه‌ر زانیاریه‌کی ببێته مایه‌ی دۆزینه‌وه‌ی شوێنی ڕه‌حمان، له‌کاتێک حکومه‌تی پاکستان 500،000 دۆلاری بۆ سه‌ری ئه‌و دیارکردبو.
ئیحسان هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی کوشتنی ڕه‌حمانی کرد و گوتیشی تالیبانی پاکستان له پێشنیازی گفتگۆکانی ئاشتی له‌گه‌ڵ حکومه‌ت پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه.
پاکستان نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به هێرشی فڕۆکه‌کانی بێ فروکه‌وان ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت ئه‌م هێرشانه ئاکامی به پێچه‌وانه‌یان ده‌بێت، خه‌ڵکی بێگوناهی مه‌ده‌نی ده‌کوژنو پێشێلی سه‌روه‌ری نیشتیمانی وڵات ده‌که‌ن.