گومانباری سه‌ره‌کی له ڕووداوی کوشتنه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی سه‌ربازێکی به‌ریتانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به که‌له‌پچه‌کراوی له دادگا دانیشت ، پاش ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی پێدرا له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا به پێوه نه‌وه‌ستێت به‌هۆی برینداربوونیه‌وه له‌و ده‌مه‌ی پۆلیس ته‌قه‌یان لێکرد و ده‌ستگیریان کرد.
مایکڵ ئه‌دیبوالی ته‌مه‌نی 22 ساڵه و ناو و ناونیشان و ڕۆژی له‌دایکبوونی خۆی بۆ دادگا پشتڕاستکرده‌وه.
مایکڵ یه‌کێکه له‌و دوو گومانباره‌ی هێرشیان کردبووه سه‌ر لی ڕیگبی له نزیک بنکه‌یه‌کی له‌شکریه‌وه له له‌نده‌ن.
مایکڵ ئه‌دیبۆلاجۆ، گومانباری دووه‌م هێشتا هه‌ر له نه‌خۆشخانه‌یه و گوناهباریش نه‌کراوه. پێده‌چێت پاش ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی باش ده‌بێت و نه‌خۆشخانه جێده‌هێلێت ئه‌وجا گوناهبار بکرێت.
باری ئاسایشی توند گیرابوو له‌م یه‌که‌م دانیشتنه‌ی دادگایی‌کردنی ئه‌دیبوالی و بڕیاریش دراوه ڕۆژی دوو شه‌ممه جارێکی تریش ئاماده‌ی دادگا ببێته‌وه و تا ئه‌و ده‌مه‌ش له گرتووخانه ده‌هێڵدرێته‌وه.
هه‌ردوو گومانبار له شوێنی کوشتنه‌که‌ی لی ڕیگبی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌قه‌یان لێ‌کرا و هه‌ر له‌وێشدا تیماری به‌رایی زامه‌کانیان کرا.