گروپی سه‌ره‌کی ئۆپۆزسسیۆنی سوریا که ڕۆژئاوا پشتیوانی لێده‌کات هیواداره به هه‌ڵبژرادنی سه‌رۆکێکی نوێ بۆشایی ڕێبه‌رایه‌تی گروپه‌که‌یان پڕکردبێته‌وه.
کاربه‌ده‌ستێکی ئاسایشی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له سه‌نعای پایته‌ختی وڵاته‌که به‌لایه‌نی که‌م 2 سه‌رباز کوژراون.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکانی ئه‌رجه‌نتین و ئێکوادۆر و سورینام و ئۆرگوای و ڤه‌نزوێلا له شـاری کۆچابامبا مۆرالیس ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئێمه‌ش وڵاتێکین شکۆمه‌ندی و سه‌روه‌ری خۆمان هه‌یه
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له شـارۆچکه‌ی سامه‌ڕای پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 4 که‌س کوژراون و 15 که‌سیش برینداربوون
به‌ره‌ی ڕزگارکردنی نیشـتیمانی میسر که پارته لیبرال و چهپـڕهوهکانی میسری له‌خۆگرتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی داوای له لایه‌نگرانی خۆی کرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی ئیسلامیـیه‌کان سـازیانکردووه
حکومه‌تی ئا‌فریکای باشور نکوڵی له‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه ده‌کات که ده‌ڵێن نیلسۆن ماندێلا سه‌رۆکی پێشووی وڵاته‌که له بارێکی ناهه‌موار و له گیانه‌ڵادایه.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژ دزه‌ی کردۆته ناو ئاپۆڕه‌ی خوانێکی نیوه‌ڕۆی پۆلیس و خۆی ته‌قاندۆته‌وه و 12 که‌سی کوشتووه.
ئۆپزسیۆنی سه‌ره‌کی سوریا ئه‌مڕۆ هه‌ینی داوای له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی کردووه کار بۆ پاراستنی خه‌ڵکی سیڤیڵ بکات له شاره‌کانی حومس و ده‌رعا.
یه‌کێتی ئافریکا وڵاتی میسری له ئه‌ندامێتی ڕێکخراوه‌که ڕاگرتووه وه‌ک په‌رچه‌کردارێک به‌رامبه‌ر لادانی موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی میسر له پۆسته‌که‌ی.
ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه به ڕوودانی شه‌ڕه ته‌قه ده‌که‌ن له نێوان خۆپیشانده‌ران و سه‌ربازه‌کانی له‌شکردا له قاهیره.
کاربه‌ده‌سـتێـکی عێراق ده‌ڵێت خۆکوژێـک له شـارۆچکه‌ی خورماتوو ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی به هێزێـکی گه‌ڕۆکی پـۆلیسدا ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا 2 پـۆلیس کوژراون
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن چه‌کداران ته‌قه‌یان له گه‌وره ئه‌فسه‌ری پـۆلیسی ژنانی پارێزگای هێلمه‌ند کردووه و کوشتوویانه
هاوبه‌ندی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له ئسته‌نبوڵ ده‌سـتیان به کۆبوونه‌وه کرد بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی سه‌رۆکی نوێی خۆیان و پـێـکهێنانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـشـتیوانی له هه‌ڵبژاردنێـک ده‌کات ئاسایـیانه و به شێوه‌یه‌کی ئازاد و دیموکراتیـیانه ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ک بنه‌مایه‌ک بۆ زامنکردنی خواستی گه‌ل
سه‌رۆکی دادگای باڵای میسر وه‌ک سه‌رۆکی کاتی وڵاته‌که‌ی سوێندی یاسایی خوارد، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی له‌شـکر محه‌مه‌د مورسی یه‌که‌م سه‌رۆکی دیموکرات هه‌ڵبژێردراوی وڵاته‌که‌ی له پـۆسته‌که‌ی لادا
جه‌نه‌ڕال عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی سه‌رۆکی له‌شـکری میسر شه‌وی چوارشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کی خوێنده‌وه به ئاماده‌بوونی ئه‌حمه‌د ته‌یب شێخی ئه‌زهه‌ر و پاپای قپـتیـیه‌کان تهوازرۆسی دووه‌م و محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی نوێنه‌ری ئۆپـۆزسیۆن
ڕۆژنامه‌ی ئه‌هرامی میسر ده‌ڵێت سه‌رچاوه‌یه‌ک له سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌وه پـێی ڕاگه‌یاندوون که له‌شـکر له کاژمێر 7 ی ئێواره‌وه پـێی به محه‌مه‌د مورسیان گوتووه چیتر سه‌رۆکی وڵاته‌که نیت
دادگایه‌کی پـیاداچوونه‌وه‌ی دانمارک ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڕیاری دا که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ڕۆژ تیڤی ROJ TV به‌رنامه‌کانی ڕابگرێت، ده‌ڵێت ئه‌م که‌ناڵه زمانحاڵی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان بووه
یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پـێی جیهانی (فیفا) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه یه‌کێتی تۆپی پـێی عێراقی ئاگادارکرده‌وه، که‌وا چیتر ڕێگه نادات یاری نێوده‌وڵه‌تی له عێراق ئه‌نجام بدرێت
سه‌رۆکی نوێ هه‌ڵبژێراوی ئێران حه‌سه‌ن ڕوحانی داوای کردووه کۆمه‌ڵگا ئازاد و زیاتر کراوه ببێت، ده‌ڵێت حکومه‌تی به‌هێز ئه‌و حکومه‌ته نیـیه که ده‌سـتوه‌ربداته ژیانی تایبه‌تی هاوڵاتیـیانیـیهوه
زیاتر نیشـان بده