له میانه‌ی کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژنامه‌وانێـک له باره‌ی هه‌رێمی کوردسـتانه‌وه پـرسیاری له خانم جێنفه‌ر پساکی گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌که کرد و گوتی" له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق شه‌ڕ که‌وته‌وه له ئاکامی بڕیارێـک بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی بۆ دوو سـاڵ، نه‌ک بۆ مانگێـک یان دوو مانگ، چونکه نه‌یانتوانیبوو ڕێـبکه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا مه‌سعود بارزانی ڕێگه بدات یان نا به گۆڕینی ده‌سـتور و خۆکاندیدکردنه‌وه‌ی. ده‌مه‌وێت بزانم ئه‌مه‌ریکا له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌ڵوێستی چیـیه؟"
جێنفه‌ر پساکی له وه‌ڵامدا گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـشـتیوانی له هه‌ڵبژاردنێـک ده‌کات ئاسایـیانه و به شێوه‌یه‌کی ئازاد و دیموکراتیـیانه ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ک بنه‌مایه‌ک بۆ زامنکردنی خواستی گه‌ل. ئێمه چاومان له ڕێـیه بۆ بینینی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان له هه‌رێمی کوردی‌دا به سه‌رکه‌وتوویانه له مانگی نۆدا سـازبکرێن. وه ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ی په‌رله‌مانی نوێی هه‌رێمی کوردی به ڕێکه‌وتن ده‌گات له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی جێـگه‌ی نیگه‌رانی گه‌لی کوردن، وه‌کو ته‌واوکردنی ده‌سـتوری هه‌رێمه‌که و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی.