هاوبه‌ندی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له ئسته‌نبوڵ ده‌سـتیان به کۆبوونه‌وه کرد بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی سه‌رۆکی نوێی خۆیان و پـێـکهێنانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو.
بڕیاره کۆبووه‌کان دوو ڕۆژ درێژه بکێشن تاوه‌کو که‌سێـک له شوێنی جۆرج سه‌برا دابنێن که له پاش ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی مه‌عاز ئه‌لخه‌تیب به وه‌کاله‌ت سه‌رۆکایه‌تی هاوبهندیـیهکهی گرتووه‌ته‌ده‌ست.
به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی ناو هاوبه‌ندیـیه‌که 5 که‌س خۆیان بۆ پـۆسته‌که کاندیدکردووه، ئه‌وانیش جۆرج سه‌برا و لوئه‌ی سافی گوته‌بێژی هاوبه‌ندیـیه‌که و بورهان غهلیون سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا و ئه‌حمه‌د عاسب جربا نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ئۆپـۆزسیۆنی سه‌ر به میشێل کیلۆ و مسته‌فا سه‌باغ سـکرتێری گشـتی هاوبه‌ندیـیه‌که.
هه‌روه‌ها ئه‌م هاوبه‌ندیـیه 114 ئه‌ندامه، ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیش ده‌سـتنیشـان ده‌که‌ن و وتووێژ له‌باره‌ی حکومه‌تی غه‌سان هیتۆ سه‌رۆک وه‌زیری حکومه‌ته کاتیـیهکهیان ده‌که‌ن.