ده‌یان هه‌زار که‌س که زۆربه‌یان له ئیسلامیه‌کانن له وڵاتی میسر وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین هاواریان ده‌کرد "بڕوخێ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی له‌شکریی" و جه‌ختیان ده‌کرده‌وه له دانانه‌وه‌ی سه‌رۆکی له‌کارخراوی وڵاته‌که.
ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه به ڕوودانی شه‌ڕه ته‌قه ده‌که‌ن له نێوان خۆپیشانده‌ران و سه‌ربازه‌کانی له‌شکردا له قاهیره.
هێشتا هیچ زانیاریه‌ک له‌سه‌ر زیانه گیانه‌کان نه‌دراوه به‌ڵام دنگۆی بریندار بوونی خه‌ڵک هه‌ن و وه‌ک ده‌گوترێت به‌لانی که‌م سێ که‌س به گولله زاماربوون.
ڕێکخراوی ئیخوانولموسلمینه‌کانی میسر داوای خۆپیشاندانێکی سه‌رتاسه‌ری کرد دژ به لادانی موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی میسر.
له‌شکری وڵاتی میسر پشتیوانی له‌و لادانه‌ی مورسی ده‌کات.
ئیخوانه‌کان به‌شێکن له هاوبه‌ندی لایه‌نه ئیسلامیه‌کانی میسر و داوای خۆپیشاندانێکی سه‌رتاسه‌ری ئاشتیانه‌یان کردووه له پاش نوێژی هه‌ینی.
تا ئێستاش شه‌قامه‌کانی میسر که‌ش و هه‌وایه‌کی به‌گشتی ئاهه‌نگ ئامێزیان هه‌ن واته له‌وه‌تای موحه‌مه‌د مورسی له لایه‌ن له‌شکره‌وه ناچار کرا ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت پاش خۆپیشاندانه گه‌وره‌کانی ئۆپزسیۆنی میسر.
عه‌دلی مه‌نسور سه‌رۆکی دادگای باڵای میسر له جێی مورسی دانراوه و ڕۆژی پێنجشه‌ممه وه‌ک سه‌رۆکی کاتی وڵاته‌که سوێندی یاسایی خوارد.
ئیسلام عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ئیخوانه‌کان به ده‌نگی ئه‌مریکای گوتووه لایه‌نه‌که‌ی به‌شداری له هیچ پرۆسه‌یه‌کی سیاسی میسردا ناکات که به ڕێبه‌رایه‌تی له‌شکر بێت.
هاوکات ده‌مڕاستێکی ئیخوانه‌کان جیهاد حه‌داد ڕه‌وایی دانی به سه‌رۆکی کاتیی میسر ڕه‌ت کردۆته‌وه و ده‌ڵێت " به‌رپرسیارێتیه‌که له ئه‌ستۆی هه‌موو ئه‌وانه ده‌نێن که به‌شدارییان له‌و کوده‌تایه‌دا کردووه و هه‌روه‌ها به‌رپرسیارێتی هه‌موو زیانێکیش له خودی موحه‌مه‌د مورسی بکه‌وێت له ئه‌ستۆی به‌شداربووانی ئه‌و کوده‌تایه ده‌نرێت و دا‌واشیان لێده‌که‌ین ده‌سبه‌جێ کۆتایی به ده‌ستبه‌سه‌رکردنه نا یاساییه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی میسر بێنن".
به‌لای هه‌ندێکه‌وه ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌ک تاقیکردنه‌وه‌یه‌که بۆ پشتیوانی جه‌ماوه‌ریی لایه‌نه ئیسلامیه‌کان له وڵاتی میسردا.