وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر حسێن عه‌ونی بۆتسالی باڵیۆزی تورکیا له قاهیره‌ی بانگهێشتکرد بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ئه‌و لێـدوانانه‌ی له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی تورکیاوه سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ناوخۆی میسره‌وه دراون
به سه‌دان که‌س ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌شـداریان له ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی چه‌کدارێـکی شیعه کرد که له شه‌ڕی ناو سوریادا کوژرابوو
کاربه‌ده‌سـتێـکی تاڵیبانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت ئۆفیسه‌که‌یان له قه‌ته‌ر به شێوه‌یه‌کی کاتی داخسـتووه وه‌ک ناڕه‌زایـیه‌ک له به‌رامبه‌ر به گوته‌ی خۆی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان و ئه‌فغانیـیه‌کان له‌و به‌ڵێنانه‌ی پـێـیان دابوون
نوێنه‌ری ڕووسیا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی شاره‌زایانی ڕووسی گه‌یشـتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا گازی سارینیان دروسـتکردووه و له مانگی سێ‌دا له شه‌ڕی حه‌له‌ب به‌کاریان هێناوه
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزی ئه‌مه‌ریکایی ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا نووسراوه ئه‌مه‌ریکا بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که سـاڵی داهاتوو ته‌واوی هێزه‌کانی خۆی له ئه‌فغانسـتان بکێشێته‌وه
ڕاوێژکاری میدیای سه‌رۆکایه‌تی میسر گوتی سه‌رۆک عه‌دلی مه‌نسور دوو بڕیاری ده‌رکردووه بۆ دانانی حازم ئه‌لببلاوی له پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیر و ده‌سـتنیشانکردنی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی بۆ پـۆستی جێـگری سه‌رۆک
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا پـیرۆزبایی له هه‌موو موسڵمانانی ئه‌مه‌ریکا و جیهان به گشـتی کرد
ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ڕۆژی سێشه‌ممه له ناوچه‌ی بئر ئه‌لعه‌بدی باشوری به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان ته‌قیـیه‌وه و بووه مایه‌ی برینداربوونی 53 که‌س
غه‌سان هیتۆ که‌سایه‌تی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا که ڕاسپـێردرابوو بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی کاتی وڵاته‌که‌ی له لایه‌ن ئۆپـۆزسیۆنه‌وه، ڕۆژی دووشه‌ممه بڕیاری دا له‌و ئه‌رکه بکشێته‌وه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا داوای له له‌شـکری میسر کرد دانبه‌خۆیدا بگرێت، ئه‌مه‌ش له پاش کوژرانی ده‌یان که‌س له لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کارلابراو به گولـله‌ی سه‌ربازانی میسریـیه‌وه
پارتی به‌عسی ده‌سه‌ڵاتداری سوریا سه‌رکردایه‌تیـیه‌کی نوێی خۆی (القیادة القطرية) بۆ وڵاته‌که ده‌سـتنیشـانکردووه و ژماره‌که‌ی له 15 ئه‌ندامه‌وه بۆ 16 زیاکردووه
چه‌ند ته‌قینه‌وه و هێرشێـک ڕۆژی دووشه‌ممه له عێراق ڕوویاندا و بوونه مایه‌ی کوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ک که‌س، له‌وانه کوژرانی گوته‌بێژی پارێزگای موسڵ
پاش چه‌ند کاژمێرێـک له کردنه‌وه‌ی پارکی گه‌زی شـاری ئسته‌نبوڵی تورکیا به‌ڕووی خهڵـکیـیهوه، جارێـکی دیکه داخرایه‌وه، به‌هۆی نیازی نه‌یرانی حکومه‌ت له گردبوونه‌وه جارێـکی دیکه له پارکه‌که‌دا
فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی یۆبی له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی نایجیریا فه‌رمانی دا هه‌تا مانگی نۆ هه‌موو خوێندنگه‌کانی ویلاته‌که‌ی دابخرێن، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی 29 خوێندکار و مامۆسـتایه‌ک به ده‌سـتی کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار ڕۆژی شه‌ممه کوژران
وه‌زاره‌تی دادی عێراق هه‌واڵی مردنی سه‌بعاوی ئیبراهیم ئه‌لحه‌سه‌نی زڕبرای دیکتاتۆری پـێشـووی عێراق سه‌دام حسێنی پشـتڕاستکرده‌وه
گوته‌بێژێـکی ته‌ندروسـتی میسر گوتی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 42 که‌س کوژراون و 300 که‌سیش برینداربوون له میانه‌ی پـێـکدادانی نێوان لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کار لابراو و هێزه‌کانی ئاسایش
خۆنیشاندانه‌که به‌رامبه‌ر به دوو ڕۆژ گردبونه‌وه‌ی خوێناوی لایه‌نگرانی مۆرسی به‌رێوه چو، له کاتێک ڕێبه‌رانی کاتی وڵات هه‌وڵ ده‌ده‌ن حکومه‌تێکی نوێ که هه‌ردوو لا پێی رازی بن پێکبهێنن.
به پێی کاربه‌ده‌ستانی شانشینی ئۆردۆن، ئه‌بو قه‌تاده به تاوانه‌کانی تێرۆریستی له‌و وڵاته دادگایی ده‌کرێت.
سه‌رۆکایه‌تی میسر ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن عه‌دلی مه‌نسور سه‌رۆکی کاتی میسر داوای له محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رداعی کردووه سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی کاتی وڵاته‌که بکات
کاربه‌ده‌ستانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل محه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی له لایه‌ن سه‌رۆکی کاتی عه‌دلی مه‌نسور داوای لێکراوه ببێت به سه‌رۆک وه‌زیری کاتی میسر و بڕیاره به فه‌رمی سوێند بدرێت.
زیاتر نیشـان بده